بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرش بۆ سەر شەنگاڵ ئیدانە دەکات و هەرجۆرە هەماهەنگییەک لەمبارەوە لەگەڵ ئەنقەرە ڕەت دەکاتەوە.
لە درێژەدا هاتووە: عێراق لە تورکیا داوا دەکات هێزه سەربازییەکانی خۆی لە بەعشیقە کە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە بکشێنێتەوە و ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت.
شایانی باسە تورکیا چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی شەنگاڵ و چەندین کەسایەتی ئێزدی لەم هێرشە ئاسمانییە کوژران.
Your Comment