به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕەزا میرزایی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: ۱۰ ملیۆن و ۹۰۳ هەزار و ۹۴۰ نەخ جگرە لەم ماوەیە دەستی بەسەردا گیراوە کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٦۳ لە سەد کەمی کردووە.
ئەو زیادی کرد: ۲۶۹ هەزار و ۹۷۵ دانە کەل و پەلی میکیاژ لەم چوار مانگە دەستی بەسەردا گیراوە کە ئەمەش بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٦۳ لە سەد کەمی کردووە.
میرزایی وتی: یەک ملیۆن و ۷۳۴ هەزار و ۸۳۶ دانە دەرمان لەم چوار مانگە لە پارێزگای کوردستان دۆزراوەتەوە کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٤۷ لە سەد زیادی کردووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی دژە قاچاغی کوردستان ئاماژەی دا: دوو هەزار و ۴۵۹ موبایلیش لەم ماوەیە گیراوە کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٨۱ لە سەد کەمی کردووە.
ئەو زیادی کرد کە قاچاغی سووتەمەنی ۳۰ لە سەد بەرز بووتەوە و لەم چوار مانگە ۵۴۸ هەزار و ۱۳۱ لیتر سووتەمەنی گیراوە. هەروەها ۱۵ هەزار و ۱۱ ئامێری ساتەلایت دۆزراوەتەوە کە ۲٥ لە سەد کەمی کردووە.
میرزایی لە کۆتایدا وتی: هەزار و ۶۳۳ دۆسییە کراوەتەوە کە ۱۳ لە سەد بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە. لەم چوار مانگە ۹۳۹ کەس دەستگیر بوون و ۳۳ گرووپی قاچاخیش گیراون کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ۱۳ لە سەد زیادی کردووە.
Your Comment