بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە پێکدادانی چەکدارانە لە سنوورەکانی شاری مەریوان لە نێوان گرووپگەلی تیرۆریستی و دژە شۆڕش لە گەڵ هێزەکانی سەربازیی وڵاتەکەمان، ١١ کەس شەهید و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی خەڵکی بە ئەمەگی مەریوان، جێگری سیاسی - ئەمنیی پارێزگاری کوردستان، دادستێنی گشتیی پارێزگا، پێش نوێژی هەینی، فەرماندار و بەرپرسانی بەڕێوەبەریی ئەو شارە و فەرماندەگەلی سەربازی و ئینتزامی تەرمی پیرۆزی ئەو شەهیدانە لە مەریوان بەڕێ کرا.
بە وتەی فەرمانداری شاری مەریوان ٧ کەس لەو شەهیدانە خەڵکی مەریوان، ٣ کەس خەڵکی شاری قوروە و یەک کەسیشیان خەڵکی شاری سنەن.
محەمەد شەفیعی بە ئاماژە بەوەی کە تەرمی تەواو شەهیدان بە شاری مەریوان بەڕێ کران، وتیشی: پاش بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدان و ئەسپاردە کردنی تەرمی ٧ شەهیدی مەریوانی، تەرمی ٤ شەهیدی دیکە بۆ شارەکانی خۆیان دەگوازرێنەوە.
ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی قوروە و سنە بەیانی بە ئامادەبوونی خەڵکی ئەو شارانە بەڕێوە دەچێت و پاشان لە مەزارگەی شەهیدان ئەسپاردە دەکرێن.
شایانی باسە، کاتژمێری ١٠:٠٠ تا ١٢:٠٠ی رۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە لە مزگەوتی جامیعی شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment