به راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، سەفین دزەیی بە ئاژانسی ئەنادۆلۆی وت: بوونی پەکەکە لە ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بە ڕەزامەندی خەڵکی هەرێم نییه.
وتیشی: "دوای ئەوەی پەکەکە لە سوریا دەستی بە کارەکانی کرد یەکەم جار لە ساڵانی ١٩٨٠ دا لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لەو ناوچانەی ئێستا لە عێراق جێگر بووە و بوونی پەکەکە لە ناوچەکانی هەرێم هیچ کاتێک بە رەزامەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبووە".
دزەیی ئاماژە بەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ "نەهێشتنی" پەکەکە لەو ناوچانە.
ماوەی چەند مانگێکە تۆپخانە و هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بیانووی شهڕ لهگهڵ پهکهکه تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەو هۆیەشەوە چەندین پاوان و کێڵگە سوتاون و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستداوە.
بۆچوونی ئێوە