ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان درێژەی دەبێت

سەرەڕای دژایەتی و نارەزاێەتییەکانی بەردەوامی بەغدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنگەلی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان تا پاککردنەوەی ناوچەکانی قەندیل و شەنگال لە ئەندامانی پەکەکە، درێژەی دەبێت.

ڕاشیگەیاند: بڕیاریشمان داوە کە تەل ئەبیز تا قامیشلۆ لە باکووری سووریا لە تیرۆریستانی کورد پاککەینەوە.

ئەردۆغان جەختی کرد کە وڵاتەکەی بەو نەخشەڕێگەیەی کە لە گەڵ ئەمریکا بۆ شاری مەنبەج-یان داڕشتووە، تا کاتێک کە بە وتەی ئەو لە تیرۆریستان داماڵدرێت، درێژە دەدات.

سوپای تورکیا سەرەڕای ناڕەزایەتی و دژایەتیی تورکیا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پەرە پێ داوە و پێشتریش ڕایگەیاندووە کە لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لانی کەم ٤ کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپەی کوشتووە.

News Code 20104

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =