بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیبرهیم زارعی لە میانەی بەڕێوە چوونی فستیڤاڵی شێلک لە سنە وتی: کوردستان کانگای فەرهەنگی ئێرانە و ناوچەی ژاوەرۆی هەورمانیش کانگای فەرهەنگی کوردە.
ئەو زیادی کرد: کوردستان لە ڕووی سامانی سروشتی زۆر دەوڵەمەندە، مێدیاکان دەبێت بتوانن بە باشی هەموو جوانییەکانی کوردستان بگوازنەوە.
زارعی وتی: کوردستان وەک جەمسەری بەرهەم هێنانی شێلک ناسراوە و ناوەندەکەیشی شاری سنەیە. ئێمە بەرنامەڕێزیمان کە ساڵی داهاتوو فستیڤاڵەکە لە ئاستێکی زۆر باشتر و فراوان تر بەڕێوە ببەین.
ئەو ئاماژەی دا: ئاماری بێکاری کوردستان زیاترین میانگینی ئێرانی هەیە، بەشێکی زۆری کێشەی کار دەتوانین بە کەرتی کشت و کاڵی و گەشتیاری چارەسەر بکەین.
شایانی باسە فستیڤاڵەکە بە بەشداری بەرپرسانی دیکەی پارێزگای کوردستان و جوتیارانی کورد و پارێزگاکانی دیکەی ئێران بەڕێوە چوو.
Your Comment