بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌سغه‌ر چاغرۆندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لە ئیلام وتی: وهجبهیەکی نه‌وتی که‌رکووک که له مه‌خزه‌نی ده‌ڕه‌شار خاڵی کراوه کە ۶۷۰ هه‌زار لیتر نه‌وتی خاو بووه.
ئەو زیادی کرد: ئه‌و کاره به پێی ڕێککه‌وتن نامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران و عێراق ئەنجام بووووە، واتا گواستنەوەی نه‌وتی خاوی سووکی ناوچەی باکووری عێراق( که‌رکووک) له ڕێگای وڵاتی ئێران (هەنبانەی نه‌وتی ده‌ڕه‌شار).
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ناوچه‌ی ئیلام ئاماژەی دا: ئەم بارە نه‌وتە خاوەی که‌رکووک له ڕێگای سنووری خه‌سره‌وی و ڕێگای تڕانزیتی ئیسلامئاوا- پوڵدوختهر بۆ ده‌ڕه‌شار هاتووە.
ناوبراو ئاماژه‌ی دا یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی نه‌وتی خاوی سووکی که‌رکووک به ۲۲ نه‌وتهه‌ڵگر له مه‌خزه‌نی نه‌وتی شه‌هید داریووش ڕهزایینهژادی لە ده‌ڕه‌شار خاڵی کرا و جەختی کرد: ژێرخانی پێویست بۆ ڕاده‌ست کردنی نه‌وتی خاوی سووکی که‌رکووک له دوایین ڕۆژانی ساڵی ڕابردوو تاکوو ئێستا ئاماده کراوه و له قۆناغی یه‌که‌می پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ۳۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا له که‌رکووک بۆ هەنبانەی نه‌وتی ده‌ڕه‌شار له‌به‌رچاو گیراوه.
چاغرۆندی زیادی کرد: پێشبینی ده‌کرێت له قۆناغی دووهه‌می پڕۆسه‌ی گواستنەوەی نه‌وتی خاوی که‌رکووک بە ۶۰ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا بگات.
ئەو لە کۆتایدا وتی: نه‌وتی خاوی سووک له ڕێگای هێڵی بۆرییه‌وه وه‌کوو خۆراکی پاڵاوگه‌کانی باکووری وڵات ده‌گوازرێته‌وه.
Your Comment