بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، شاهۆز حەسەن، وتی:: ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کورد لە عەفرین پێویستیان بە یارمەتییە. ئامانجی هەوڵەکانی ئێمەش ڕاکێشانی سرنجی جیهان بۆ دۆخی خەڵکی عەفرینە. تورکیا عەفرینی داگیر کردووە و خەڵک دەکوژێت و پاکتاوی ئێزدییەکان ئەنجام دەدات.
ئەم بەرپرسە کوردە سەبارەت بە داگیرکاری تورکیا وتی: ئامانجی تورکیا گۆڕینی دانیشتوانی عەفرینە، هەر بۆیە تورکیا ڕێگە نادات ئاوارەکانی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە. لە ئێستادا ڕێژەی دنیشتوانی عەفرین لە گۆڕین دایە.
Your Comment