بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆژنیوز، جارێکی دیکە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان لە داگیرکاری سوپای تورکیا و پێشێل کرڕنی سەروەری خاکی هەرێمی و کوردستانی سووریا ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە شاری هەولێر بە دەستپێشخەریی دەستەی پشتیوانی لە عەفرین و کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکیی ٢٦ی مەی، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە بەردەم پارکی شانەدەر ئەنجام درا.
لە گردبوونەوەکەدا، هاوڕێ کوردی، ئەندامی دەستەی پشتیوانیی لە عەفرین، ڕاگەیەندراوی چالاکییەکەی خوێندەوە، تیایدا داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرابوو کە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێدهنگیی بشكێنن.
هەروەها داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەندیکاکان و چالاکوانان و هاووڵاتیان کرا کە بۆ پاڵپشتی تێکۆشان لە پێناو ئازادیی كورد و ئاشتهوایی گهلانی ناوچەکە و کوردستان ههڵوێستی خۆیان له ههمبهر مهترسییهكانی ئهم قۆناغه پیشان بدهن.
لە لایەکی دیکە، بۆ هەمان مەبەست لە شارۆچکەی کەلاریش بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێپێوان لە پارکی لەیلا قاسمەوە تا ناو بازاڕی شارۆچکەکە ئەنجام درا و لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک" بانگ هەڵدرا.
دوای گەیشتنی ڕێپێوانەکە بە ناو بازاڕی شارۆچکەکە، بەشداربووان گردبوونەوە و لە گردبوونەوەکەدا، هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، بەیاننامەی چالاکییەکەی خوێندەوە، تیایدا ئاماژە بەوە کرابوو کە دەوڵەتی تورک هەڵگری ئەو سیاسەتە کۆنەپەرستەیە، کە دژ بە کوردانە، کورد لە هەرجێیەکی جیهان هەبێت دژایەتی هەبوون و گەیشتن بە مافەکانی دەکات.
شیاوی ئاماژەیە کە له شارى کهرکوک تهڤگهرى ئازادیی کۆمهڵگهى کوردستان و گهنجانی وڵاتپارێزى کوردستان به لێدوانێک ناڕهزاییان دژى داگیرکارییهکانى دهوڵهتى تورک نیشان دا و ڕایانگهیاند: دهوڵهتى تورک له ههر کوێ بێت ههڵگرى سیاسهتى دژ به کورده.
شایانی باسە کە سوپای داگیرکەری تورکیا ئێستا له ناوچهی برادۆست جێگیر بووە و لەم ناوچەوە هێرشهکانی لە دژی هێزەکانی پەکەکە چڕ کردوهتهوه، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی چالاکانی کورد.
Your Comment