بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، پێکدادانی نێوان ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و ئەندامانی توونسیی ئەو ڕێکخراوە کە سەرکردەکانی خۆیان تەکفیر کردووە و لە دژیان ڕاپەڕیون، لە دیرەزوری رۆژهەڵاتی سووریا هێشتا بەردەوامە. ئەو پێکدادانانە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەندامانی داعش نزیکەی ٥٠ ئەندامی توونسیی ئەو ڕێکخراوە و لەوان چەند سەرکردەیانی لە ناوچەی کەلعە لە نزیکیی ڕووباری فورات و لە بەشی رۆژهەڵاتیی هاوێری دیرەزور گەمارۆ داوە.
ئەندامانی داعش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لانی کەم ٦ کەس لە تیرۆریستانی شۆڕشیی کوشتووە و هەوڵی کوشتنی ئەوانی دیکەشیان دەدات.
Your Comment