به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سومریه نیوز، فواد مه‌عسوم له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌وڵ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته و هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆی جیدی و که‌مته‌رخه‌می بۆ چاره‌سه‌ریی ناکۆکییه‌کان، گرتووه.
فواد مه‌عسوم وتی: هه‌م هه‌ولێر و هه‌م به‌غدا به‌رپرسیارن له بڕیاره‌کانیان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان.
وتیشی: دوو لایه‌ن له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا نه‌یانتوانی ناکۆکییه سیاسییه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌وان له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانیان گفتوگۆی جیدیان نه‌بووه.
جه‌ختیشی کرد: ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان ڕێگایه‌کی باشی بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم نه‌بوو چونکوو سه‌ربه‌خۆیی بابه‌ت و ویستێکی ناوخۆیی نییه، به‌ڵکوو پرسێکی که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌یه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند که ڕیفراندۆم بڕیارێکی شکست خواردوو بوو.
Your Comment