به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: نیگه‌رانی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران بێ بنه‌مایه. وه‌ک پێشتریش وه‌تمان ئێمه سیستمی مووشه‌کی ته‌نیا بۆ به‌رگری له خۆمان په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین ئه‌ویش به هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه که له ۸ ساڵ شه‌ڕی ئێران و عێراق بوومان. هه‌موو چالاکییه‌کانیش به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.
وتیشی: ئێمه ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که مووشه‌کمان بۆ یه‌مه‌ن ناردبێت، ئه‌م پاگه‌نده‌یه بێ بنه‌مایه، سوپای یه‌مه‌ن و هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی پێویستیان به یارمه‌تی که‌س نییه ئه‌وان خۆیان پێشتر مووشه‌کیان هه‌بووه، ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی شکستی داگیرکه‌رانی یه‌مه‌ن ته‌نیا خۆڕاگری خه‌ڵکی یه‌مه‌نه.
قاسمی جه‌ختی کرد: هه‌موو که‌س به باشی ده‌زانێت که به هۆی گه‌ماڕۆی ئه‌م وڵاته‌وه یه‌مه‌ن تووشی قات و قڕی بووه چون که‌س ته‌نانه‌ت ناتوانێت یارمه‌تی مرۆڤی بگه‌یه‌نێته ئه‌م وڵاته، ئێسته چ بگاته ناردنی مووشه‌ک که یه‌مه‌ن له هه‌موو لایه‌که‌وه به ته‌واوی گه‌ماڕۆ دراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆتایدا وتی: ئێمه داوا ده‌که‌ین که ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا فرۆشتنی چه‌ک به عه‌ره‌بستان ڕابگرن که ڕۆژانه به‌م چه‌کانه به ده‌یان شارۆمه‌ندی یه‌مه‌نی ده‌بنه قوربانی و ده‌کوژرێن.
Your Comment