AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١٩ ١١:٥٢

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

۲۲ی ڕێبەندانی ئیمساڵ سەرەنجڕاکێش دەبێت

 ۲۲ی ڕێبەندانی ئیمساڵ سەرەنجڕاکێش دەبێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە ۲۲ی ڕێبەندانی ئەمساڵ سەرەنجڕاکێش دەبێت، چونکوو خەڵک پێیان وایە بەو قسە پڕوپووجانەی کە هەندێ لە بەرپرسانی ئەمریکایی وتیان، دوژمن بۆسەی پەلاماردانی داخستووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ ۱۹ی ڕێبه‌ندان،  له‌ ساڵڕۆژی به‌ڵێنی مێژوویی فه‌رمانبه‌رانی هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی ئێران له‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی، ژماره‌یه‌ک له‌ فه‌رمانده‌کان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م هێزه‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری دیداریان کرد.  

ڕێبەری لەم دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە بۆنە گرینگەکانی شۆڕشی ئیسلامی مایەی پتەوبوون و بەهێزیی نیزامە، جەختیان کرد:  ئیمساڵ پشتیوان بە خودا ، ۲۲ی ڕێبەندان لەو ۲۲ی ڕێبەندانە سەرەنجڕاکێشانە دەبێت.

وتیشیان: شۆڕشییەکانی ئێستا، خۆڕاگرتر، هۆشیارتر و ئاگادارتر لە شۆڕشییەکانی ڕۆژانی سەرەتایی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن و هەر بۆیە شۆڕش بەرەوپێشەوە چووە. 

 ڕێبەری وتیان: ناوەندی سەرەکی بەرەنگاریی دوژمنان لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ڕێگرییە لە سەرهەڵدانی بەرهەمی نوێ و بەردەوامیی و خۆڕاگریی شۆڕش و ڕایانگەیاند: مەبەست لە دوژمنان هەر ئەو کەسانەن کە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، حکوومەتی دەستوپەیوەند و سەر بە ئەوان لە ناوچەکە هەستی بە ڕووخان کرد کە لەسەرووشیانەوە ئەمریکایە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە شێوازی جۆراوجۆر و بەرفراوانی دوژمنان بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ شۆڕش وتیان: ئەوان بە کەڵک وەرگرتن لە بلیمەتە ساختەییەکان، ڕۆژنامەوانانی پێنووس فرۆش، و تیئۆریسەنە ساختەکارەکان و هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیانەوێت کاریگەریی بخەنە سەر خەڵک بەڵام لە ناکاودا لە هەندێ بۆنەی وەک ۲۲ی ڕێبەندان، ۹ی بەفرانبار خەڵک دەڕژێنە سەر شەقامەکان و بە دروشم دانەکانیان هەموو پیلانی دوژمن پووچەڵ دەکەنەوە.

زیادیشیان کرد: ئەمساڵ بە هۆی قسەی پڕوپووچی هەندێ لە بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا و کەسانی تریش، خەڵک هەست دەکەن دوژمن بۆسەی داخستووە و دەیەوێت دوژمنی بکات و هەر بۆیە، پشتیوان بە خوا، بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندانی ئەمساڵ زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو بەشکۆ دەبێت و هەموان دێن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا جەختیان کرد کە دەبێ بەرپرسانی باڵای وڵات هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاریی گەندەڵی لە وڵات چر بکەنەوە و ڕایانگەیاند کە قسەی خەڵک ناڕەزایەتی لە گەندەڵی و هەڵاواردەییە. خەڵک لە بەرانبەر زۆربەی کێشەکاندا خۆڕاگرن بەڵام سکاڵایان لە هەڵاواردەیی هەیە.

ڕێبەری بە ئاماژە بەهەندێ پرسی ڕۆژەڤی ئێستای ناوچەکە وتیان: ستەمی 70 ساڵە لە گەلی فەلەستین و هەروەها پشتیوانی لە کوشت و بڕی خەڵکی یەمەن و ستەم کردن لەوان نمانەی ئاشکرای ستەمی ئەمریکاییەکانە.

وتیشیان:ئەمریکا بەو پەڕی بێ شەرمیەوە بە نیشاندانی چەند پارچە ئاسن پاگەندەی بێ بەڵگە دەکات کە گوایە ئێمە مووشکمان بۆ یەمەن ناردووە. لە حاڵێکدا کە خەڵکی یەمەن گەمارۆ دراون و چون دەکرێت بە گەمارۆدراوی مووشەکیان بۆ بنێرین.

News ID 16778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha