به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سه‌باح، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌باره‌ت به پیلانه‌کانی داعش له عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌مباره‌وه وتی: له میانه‌ی دوو ڕۆژی پێشوو له دژی تیرۆریسته‌کانی داعش ئۆپراسیۆن به یارمه‌تی ڕووسیا ئه‌نجام بووه و ۲۵ بارگه‌ی داعشییه‌کان کراوه‌ته ئامانج و خاپوور بووه.
ئه‌و زیادی کرد: له میانه‌ی هێرشێک ۲۰ داعشی کوژراون، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا تاجیکی فه‌رمانده‌ی چه‌که کۆمه‌ڵ کوژره‌کان و ئه‌بو عه‌باس سامڕایی فه‌رمانده‌ی ناوچه‌یی داعش له‌م ئۆپراسیۆنه کوژراون.
به پێی ئه‌م لێدوانی ئه‌م به‌رپرسه عێراقییه، فڕۆکه ڕووسییه‌کان له ناوچه‌ی هه‌جین له سووریا یارمه‌تی سوپای عێراقیان داوه.
عه‌لی به‌سری جه‌ختی کردووه که له وڵاتانی ته‌نیشت که‌نداوی فارسه‌وه پاره بۆ تیرۆریسته‌کان عێراق و سووریا ڕه‌وانه ده‌کرێت که ده‌بێت به‌ری پێ بگیردرێت.
Your Comment