شەڕی نەرمی دوژمن لەسەر بنەمای درۆ دانراوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ دیکۆمێنت سازانی گەنجی ۵ خاڵی گرینگیان بە گەنجان ڕاسپارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای ئێران، دقی پەیامیکی ڕێبەری کە دوای دیداری لەگەڵ گەنجانی دیکۆمنت سازی ئێران کە ڕۆژی ۲۱ی بەفرانبار بەڕێوەچوو، بڵاوکرایەوە، ئەمرۆ لەسەر ماڵپەری نووسینگەی ڕێبەر دانراوە.

لەو پەیامەدا ڕێبەری جەختیان کردووە کە دەبێ گەنجانی دیکۆمێنت ساز رێگای شۆڕشی بوون بە وردی بپارێزن. یاری تەکنیکی و ناونیشان زاڵ نەبێت بەسەر سەفا و ڕاستی و شۆڕشی بووندا و بە زمان و کردەوەی سەربەرزانە نیشانی بدەن کە دیندار و شۆرشین.

 وتیشیان: شەڕی نەرمی دوژمن، لەسەر بنەمای درۆ و بەڵاڕیدا بردن و دەنگۆ و سانسۆر و بایکۆت بینا نراوە؛ هونەری ئێوە دەتوانێ بە بەڵگە کاری دوژمن ناکاریگەر بکات.

ئەوەشیان وت کە مێژووی چل ساڵە، پڕاوپڕە لە بەڵگەی دروستیی کۆماری ئیسلامی و نالەباریی دوژمنانە.

 ڕێبەری وتیان: ئامانجێکی سەرەکی دوژمن، پەرەدان بە نائومیدی و ڕەش بینیە؛ هەوێنی ئومید لە وڵات زۆرە. هونەری ئێوە دەتوانێ بە پشت بەستن بە راستییەکان، سەرچاکەی هیوا و جووڵانەوە بێت.

 ئەوەشیان دووپات کردەوە کە دیکۆمێنتی ڕەخنەیی ، پێویست و بەکەڵکە.زمانی بەرهەم دەبێ ڕێگاچارە دۆزانە و ئامۆژگارانە بێت، زمانی توندوتێژ و بێ هیوا کەڵکی نییە.

News Code 16259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =