AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ١١:٣٩

داخوازیی گۆڕان له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی عەفرین

داخوازیی گۆڕان له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی عەفرین

نوێنەرێکی پەڕلەمانی عێراق لە بزووتنەوەی گۆڕان، وێڕای ئیدانە کردنی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە عەفرین، داوای لە نەتەوەیەکەگرتووەکان و کۆمەڵگەی جیهانی کرد و بەر بە ڕوودانی کارەساتی مرۆڤی لە ناوچەکە بگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، هۆشیار عەبدوڵڵا نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەلگەی جیهانی ئەبێ لە گەڵ دەستێوەردانی تورکیا لە ناوچەی عەفرین ڕووبەڕوو ببنەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا وێڕای ئیدانە کردنی ئەو کارەی تورکیا وتی داوا لە تورکیا دەکەین تا ئەو هێرشانەی ڕابگرێت و لە جیاتی کەڵک وەرگرتن لە زمانی ئاگر و چەک، ڕوو بکەنە دانوستان.

ناوبراو جەختی کرد کە تورکیا پاش بۆمبارانی ئاسمانی بەدوای ئەنجامی ئۆپراسیۆنی زەمینین لەو ناوچەیە.

ئەو په‌رله‌مانتاره‌ وتی کە تورکیا بەردەوام ئاسایشی عەفرین تێک دەدات و هەوڵی داوە تا ئامانجەکانی خۆی لە سێبەری بێدەنگیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە بباتە پێشەوە.

  وتیشی: ئەمڕۆ ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان بە هۆی هێرشی ئاسمانی تورکیاوە بۆ سه‌ر ناوچەکە، لە مەترسیدان.

News ID 16241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha