بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جومهوریەت، هەدەپە لە میانەی ڕاگەیەندراوێک بە تووندی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرینی ئیدانە کرد و ئەماژەی دا: ئەم هێرشە داگیرکاریە کە سوپای تورکیا ئەنجامی دەدات.
هەروەها ئاماژەی داوە: لە مێژوودا هەمیشە هەر وا بووە بە ناو ئاشتییەوە شەڕ دەست پێ دەکەن. تورکیا بە درۆی مەترسی عەفرین بۆ سەر تورکیا ئەم هێرشە داگیرکارییەی ئەنجام داوە.
لە دێرێژەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: لە ناو عەفرینەوە تەنانەت یەک بەردیش لە تورکیا نەگیراوە. ئەم هێرشانە ئابووری تورکیا خراپ تر دەکات. ئەم هێرشانە لە ڕاستیدا بۆ سەر داواکاری خەڵکی تورکیایە. ئێمە ئەم کارە داگیرکارانەی تورکیا قبوڵ ناکەین.
Your Comment