به ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له ڕۆژنامه‌ی سه‌باح، کازم عه‌قابی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی خاڵه سنوورییه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که هه‌رێم ئاماده‌یه که سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌کان ڕاده‌ستی به‌غدا بکاته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: له ساڵی نوێی زاینی به‌غدا کۆنترۆڵی هه‌موو خاڵه سنوورییه‌کانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، چ وشکانی بێت چ ده‌ریایی. هه‌روه‌ها هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمیش ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌کرێته‌وه.
عه‌قابی هه‌روه‌ها وتی: هه‌مو ئه‌م کارانه‌ش به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئه‌منیه‌تی زیاتر بۆ خه‌ڵکی عێراق ئه‌نجام ده‌بێت، تاکوو چی دیکه که‌ل و په‌لی خراپ و مێژوو به‌سه‌رچوو نه‌یه‌تێه ناو خاکی عێراقه‌وه.
ئه‌م به‌رپرسه عێراقییه له کۆتایدا وتی: ڕێکخراوی خاڵه سنوورییه‌کانی عێراق له ساڵی ۲۰۱۸ پشکی بودجه‌ی که‌م کراوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌یه‌وێت چالاکی ئه‌م خاڵه سنووریانه به‌رز بکاته‌وه و له سه‌دا ۵ی بودجه‌ی خۆی له‌م ڕێگه‌وه دابین بکات.
Your Comment