به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌کۆی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌مه به ۱۲۲ ده‌نگی به‌ڵێ، ۱۰ ده‌نگی دژبه‌ر و ۲۴ ده‌نگی بێ لایه‌ن ڕه‌شنووسی بڕیار نامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له میانمار واژۆ کرد.
به‌ر له‌م ده‌نگدانه، هائۆ دوسوئان، نوێنه‌ری میانمار له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاگه‌نده‌ی کرد که ڕه‌شنووسه‌که به مه‌به‌ستی سیاسی و بۆ گوشار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی میانمار پێشکه‌ش کراوه.
سوئان پاگه‌نده‌ی کرد: پایته‌ختی میانمار له لاواز کردن و سووکایه‌تی کردنی به هیزه ئه‌منییه‌کانی نیگه‌رانه. ئه‌م بڕیار نامه‌یه ته‌نیا نیشان ده‌دات که بڕێک وڵات ده‌یانه‌وێت له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان سوود ببه‌ن. واژۆ کردنی ئه‌م بڕیار نامه‌یه هیچ که‌ڵکێکی بۆ دۆخی مرۆڤی میانمار نابێت.
ڕاشیگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی له دوای ئاشتی و په‌ره‌دان به ناوچه موسوڵمانشینهکانه و زیادی کرد: به سه‌دان هه‌زار موسوڵمانی میانماری به هۆی گرووپه توندڕه‌وه‌کان و نائارام بوونی ناوچه‌که ئاواره‌ی به‌نگلادش بوون.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی میانمار به هۆی ئازار دان و توندوتیژی له دژی که‌مینه‌ی موسوڵمان له‌م وڵاته له لایه‌ن ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به ژینۆساید تاوانبار کراوه.
تاکوو ئێسته زیاتر له ۶۲۰ هه‌زار موسوڵمانی ئه‌م وڵاته به هۆی توندوتیژی بوداییه‌کان و سوپای ئه‌م وڵاته له ماڵ و حاڵه‌کانی خۆیان ڕایان کردووه و له که‌مپه‌کانی به‌نگلادش ده‌ژین.
Your Comment