بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: گەمارۆی ئابووریی گەلی سووریا لە پەنای شەڕ لە دژی تیرۆریزم ڕۆڵی باڵای بووە لە تەشەنەسەندنی قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتە و دەوڵەتی سووریا بە تەواو هێزی خۆیەوە درێژە بە چالاکییەکانی لە پێناو کەمکردنەوەی ڕەنج و کێشەی هاووڵاتیانی سووریا هەوڵ دەدات؛ کێشەگەلێک کە بە هۆی جەنایەتی گرووپگەلی تیرۆریستی دوو هێندە بوونەتەوە.
وتەکانی بەشار ئەسەد لە دیداری "فرانچێسکۆ ڕۆکا" سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتیی ئەنجومەنگەلی خاچی سوور و مانگی سوور و شاندی یاوەری ئاراستە کرا.
سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی سووریا لە سەرودەمی هەوڵ بۆ دابەزاندنی کێشە و گوشارەکان لە سەر گەلی سووریا، هاوکاریی مانگی سوور و خاچی سوور دەکات.
Your Comment