به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی نوجه‌با، به به‌شداری هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی شاری نه‌جه‌ف، کۆنفڕانسێکی گه‌وره به هۆی سه‌رکه‌وتنی هێزه عێراقییه‌کان به سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش له شاری نه‌جه‌فی عێراق به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م کۆنفڕانسه‌دا که‌سانی وه‌ک ئه‌کره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی به‌ره‌ی خۆڕاگری نوجه‌با، شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆکی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی پێشووی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو ئاڵا وه‌لایی سه‌رۆکی که‌تائیبی سه‌یدول شوهه‌دا و سه‌ید عه‌لی یاسری سه‌رۆکی سه‌رایا و فه‌رمانده باڵاکانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شدار بوون.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هاوکات رێز له گیانی ئه‌و شه‌هیدانه گیرا که له ڕێگه‌ی شکست دانی تیرۆریسته‌کانی داعش گیانیان به‌خت کردبوو، له‌م کۆنفڕانسه‌دا دواین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌ش به وردی تاوتوێ کراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له‌م کۆنفڕانسه ڕێبه‌ره‌کانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیان کرد که شکستی تیرۆریسته‌کانی داعش یه‌که‌م هه‌نگاوی ئازاد کردنی شاری قودسه. ئه‌وان ڕایانگه‌یاند: به‌ڕیاره ئهحمهقانهکهی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌بێته هۆی له‌ناو چوونی ڕژیمی زایۆنی له ناوچه‌که.
Your Comment