بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە یوو ئێس ئەی نیووز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتەدانێک لە ویلایەتی فلۆریدا وێرای نرخاندنی هەڵسوکەوتی دەوڵەتەکەی لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو، "باراک ئۆباما" سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەی بە ئیدارە و هەڵسوکەوتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین و لە ئاستی جیهاندا تۆمەتبار کرد.
ناوبراو ئیدعای کرد: هەوڵی بووژاندنەوەی پێگەی جیهانیی ئەمریکا دەدەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە جیهاندا بە ڕێزەوە سەیری ئەمریکا بکەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە کاتێک بە سەرۆک کۆماری هەڵبژاردرام، میراتبەری تەواو ئەو گرفت و کێشانە بووم کە لە جیهاندا شایەدی بووم؛ میراتبەری وێنەیەکی لاواز لە خۆمان کە بە هۆی درۆشمی "نەبەزاندنی هێڵی سوور" پێڕەومان دەکرد.
وتیشی: ئەگەر هێڵی سوورمان دەبەزاند ئێران و سووریا نەدەچوونە سووریا. ساڵانێک بوو کە ئەمریکا بە کەمتەرخەمی و لاوازییەوە خۆی نمایش دابوو و هێڵی سووری نەدەبەزاند. ئۆباما دەیوت کە هیچکات هێڵی سوور نابەزێنێت، بەڵام لە بەرامبەردا ئەوان [ئێران و ڕووسیا] لە هێڵی سووری تێپەڕین و ئۆباما هیچی پێ نەکرا و ئەنجامەکەشی بۆتە ئەوەی کە رووسیا و ئێران چوونە سووریاوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا: لەمدواییەدا پێشگریم کرد لە پەسندکرانی کارەساتێکی ئاشکرای وەک ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران. ١٥٠ ملیارد دۆلارمان داونەتێ کە ۱،۸ ملیاردی نەخدی بووە.
ناوبراو پاگەندەی ئەوەشی کرد: ئەو پارەیە بە ڕادەیەک زۆر بووە کە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا ناچار بووە بۆ دابین کردنی لە وڵاتانی دیکەی قەرز بکات.
ترامپ لە کۆتایی ڕەخنەکانی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیادی کرد: ڕەنگە بڕوا نەکەن کە ئۆباما دەسەڵاتێکی وەهای بووە کە پارەیەکی ئاوا زۆری داوەتە ئێران بۆ ئازادکردنوەی بارمتەکانی؟ بەڵام ئێمە چیتر ئاوا ناکەین.
Your Comment