AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١٨ ٠٨:٥٥

ماڵپه‌ڕی ئیخلاسی تورکیا ئاشکرای کرد؛

یه‌په‌گه‌ بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ سنووری تورکیا دروست ده‌کات

یه‌په‌گه‌ بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ سنووری تورکیا دروست ده‌کات

یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە، لە کانتۆنی کۆبانی لە سنوری تورکیا و لەکەناری رووباری فورات-ەوە بەرامبەر بەجەرابلوس، بنکەی سەربازی دروست دەکەن و سوپای تورکیا کەوتووەتە ئامادەباشییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر یەپەگە، لەوناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدایە لەرۆژھەڵاتی فورات لەبەرامبەر دووبنکەی سەربازی تورکیا لەناوچەی کارکامیش، سەر بە پارێزگای عەنتاب بنکەی سەربازی دروستکردووە.

خه‌ندان به‌ گرانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ئیخلاسی تورکی نووسی:  یەپەگە لەکەناری رووباری فوراتیش لەبەرامبەر بنکەی سەربازی کوپروی سنوری تورکیا لەنێوان گوندی زورمەغار وزیارت-ی سەر بەکانتۆنی کۆبانێ بنکەیەکی سەربازییان دروستکردووە.

له‌ هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه‌؛ کە لەدەورووبەری بنکە سەربازیيەکان خەندەق ھەڵکەندراون و ساتر دانراون و سەنگەرەکان و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە ھەڵدراون و زرێپۆش و چەکی قورس جێگرکراون.

News ID 15076

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha