به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر حەیدەر عەبادی و سەلیم جبوری لە دیدارێکدا گفتوگۆیان دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم کردهوه.
له بەیاننامەیەکدا که نووسینگەی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، هاتووه: لە دیدارهکهدا گفتوگۆکراوە دەربارەی دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق لەدوای داعش، بە تایبەت کە لە ئێستادا سەرجەم ناوە جیاجیاکانی عێراق لە دەستی داعش کۆنترۆڵکراوەتەوە.
ههروهها باس کراوه دەربارەی شێوازی چارەسەکردنی کیشەکان و کۆتایی بە قەیرانەکان بە تایبەت قەیرانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم لە ڕێگەی پشتیوانیکردنی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە چەسپاوە نیشتیمانییەکان و ناوبژیوانی لەڕێگەی دەستور بۆ هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا هەردولا جەختیانکردووەتەوە لە پێویستی کردنەوەی ئاسۆی نوێ لە هاریکاری لەگەڵ دەوڵەتانی هاوسێ و هەرێمایەتی، بەشێوەیەک کە پشتیوانی بکات لە واقیعی بارودۆخی ئابوری عیراق و بەهێزکردنی ڕایەڵەکانی هاوسێیەتی.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پشیتوانیکردن لە هەموو هەلێک کە پشتیوانی بکات لە ئاسایش و ئارامی لە وڵات و دانانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ گێرانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و کاراکردنی هۆکارەکانی گەشەپێکردنی ئابوری و گرنگیدان بە ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
هادی عامری فەرماندەی رێکخراوی بەدر و سەرۆکی دەستەی کەتیبەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، تا دەسەڵاتدارانی کورد ئەنجامی ریفراندۆم هەڵنەوەشێننەوە، بەغدا هیچ گفتوگۆیەک بۆ چارەسەری کێشەکان ناکات.
Your Comment