بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەزا مورادی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەتەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پلان ڕێژی، هاوئاهەنگی و چاوەدێری بە سەر بەرنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و ئەرزی پارێزگا کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی ئیداری پارێزگاری بەڕێوە چوو، وتی: لە هەفت مانگەی ئەمساڵدا ١٠ قۆناغ مانۆڕی بەرەنگار بوونەوەی کاڵا و ئەرز و سێ قۆناغ کارگای پەروەردەییمان بەڕێوە بردووە.
ناوبراو ئاشكرای کرد: لە ماوەی هەفت مانگی ئەمساڵدا ٣٧ باندی قاچاخ لە پارێزگا لەناو چووە کە ئەو ڕێژەیە لە چاو هەفت مانگەی ساڵی ڕابردوو سەدا ١٢ زیادی کردووە.
بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی کوردستانیش لە ئەو کۆبوونەوەدا وتی: بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان ئێستا تەواوی بازرگانەکان دەتوانن ٢٤ کاتژمێرە کاڵاکانی خۆیان لە گومڕوک ئازاد بکەن.
Your Comment