به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌مه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سیریل نان باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرد.
ماڵپەڕی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم نووسی: له دیدارێكدا باڵوێزی ئەڵمانیا رایگەیاندووە كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی بۆ دروستكردنی دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ڕاگه‌یاند.
هەروەها لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی کردووەتەوە کە ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو سه‌لماندی ئه‌و سیسته‌مه‌ی له عێراق هه‌بوو شكستی هێنا، "بۆیه ده‌بێت بیر له شێوازێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێته‌وه".
هاوکات نیچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا به ئه‌جێندایه‌كی كراوه و بێ مه‌رجی پێشوه‌خته ده‌ربڕی.
وتیشی: ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بگه‌نه چاره‌سه‌ر و لێكتێگه‌یشتنێك مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا بێت و سه‌قامگیری و ئارامی به‌دوای خۆیدا بهێنێت و ئایندهی نه‌وه‌ی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات.
Your Comment