ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی:؛ له میانه‌ی ۲۰ ساڵی ڕابردوودا چالاکی میدیا کوردییه‌کان په‌ره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری سه‌ندووه و ناوبه‌ناو کاناڵێک به زمانی کوردی ده‌کرێته‌وه.
به په‌ره‌سه‌ندنی مێدیاکان، له‌مڕۆدا ژماره‌یه‌کی زۆر له مانگیله و ته‌له‌فیزیۆن و ئینترنت په‌خشی به‌رنامه‌یان به زمانی کوردی و تایبه‌ت به کورده‌کان هه‌یه و ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وانیش پێچه‌وانه نیشان دانی ڕاستییه‌کانی ئێران، به تایبه‌ت کوردستانه.
ئه‌گه‌رچی ئاماری جۆراجۆر له مێدیای دژ به ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ڵام ناوه ناوه هه‌واڵێک بڵاو ده‌بێته‌وه که فڵانه میدیای دیکه‌ی دژ به ئێران ده‌ستی به چالاکی کرد و زۆربه‌شیان ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه که ناکۆکی له نێوان خه‌ڵکی کوردستان و به‌رپرسانی ئێرانی زیاتر بکه‌ن و به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تاکانی نائه‌من کردنی ئێران بکه‌نه ئامانجی خۆیان.
له ڕۆژانی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی تاکوو ئێسته دژبه‌ره‌کان و گرووپه‌کانی دژ به شۆڕش له ناوچه کوردییه‌کان چالاکییه‌کانی خۆیان له دژی شۆڕش و ئێران داڕشتووه و دوای شکست خواردن له خه‌ڵکی ناوچه‌که، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕوویان له کاری مێدیایی به تایبه‌ت کاناڵه ئاسمانییه‌کان کردووه.
لێکدانه‌وه‌ی چالاکی مێدیاکان و کاناڵه ئاسمانییه‌کانی دژ به شۆڕش به دریژایی ۱۰ ساڵی ڕابردوو نیشان ده‌دات که له بچکووترین ڕووداوه‌کانی کوردستان ئه‌وان زیاترین شه‌پۆل سواریان کردووه و په‌ره‌یان به ناکۆکییه‌کان داوه تاکوو که‌شێکی ناعه‌قڵانی به‌سه‌ر دۆخه‌که‌دا زاڵ بێت و له‌م دۆخه لێڵاوییه ماسی خۆیان ڕاو بکه‌ن.
کێشه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی زۆری ئه‌م کاناڵانه به ئامانج کردنی فه‌رهه‌نگی کوردییه و باو کردنی که‌لتوری ناباو له ناو کورده‌واری بووه. ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه که شوێنی شتی باش و شتی خراپ پێکه‌وه گۆڕدراوه.
ده‌ست پێ کردنی یه‌که‌مین کاناڵی ئاسمانی کوردی له ساڵی ۲۰۰۰دا بوو که سه‌ره‌تا بۆ گۆرانی و سه‌رقاڵ کردنی جه‌ماوه‌ری کورد بوو، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند که ڕه‌وتی ئه‌م کاناڵه سیمای سیاسی له‌خۆگرت و بابه‌ته گۆڕدرا.
دوای ڕێخستنی چه‌ندین کاناڵی ماهواره‌یی کوردی زمان له لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م جاره‌یان کوردی دژه شۆڕشی ئێران بوو که یه‌ک له دوای یه‌ک کاناڵی ماهواره‌یان ڕێخست و ئه‌مه‌ش بووه سیاسه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وان.
له ئێستادا به پێی ئه‌ماره فه‌رمییه‌کان زیاتر له ۶۰ کاناڵی کوردی به‌ده‌وام له جیهاندا ئیش ده‌که‌ن و به‌رنامه‌کانی خۆیان پێشكه‌ش به بردهنگی کورد ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌م بابه‌ته هه‌ر له په‌ره سه‌ندنی زیاتریش دایه.
ئه‌گه‌رچی هه‌ر کام له‌م کاناڵانه به پێی بیروبۆچوونی گرووپه‌که‌ی خۆیان ساز کراون به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌موویان له دوای ئه‌وه‌ن که کاریگه‌ری نه‌رێنیان له سه‌ر فه‌رهه‌نگی کوردی هه‌بێت و ئاین و که‌لتووری ناوچه‌که بشێوێنن.
بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ مێدیا و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی له هه‌ریمی کوردستان زۆر ئاسانه و له ته‌نیشت ئه‌مه‌شدا کاناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانی دژه شۆڕش بوونیان هه‌یه که له ئه‌ورووپاوه پشتیوانی ده‌کرێن.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا عه‌لی عه‌سکه‌ری، سه‌رۆکی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له سنه وتی: له ئێستا ۲۶۰ کاناڵ ته‌له‌فیزیۆنی ڕوو له فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێرانی ئیش ده‌که‌ن و ده‌یانوێت به به‌رنامه‌کانی خۆیان دژ به شۆڕشی ئیسلامی هه‌ناگو هه‌ڵبگرن.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌وڵی سه‌ره‌کی دوژمنان دابه‌زاندنی ئاستی به‌رده‌نگی ته‌له‌فیزیۆنی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵییه که تاکوو ئێسته نهیانتوانییه ئه‌م جێگیهی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له‌ق بکه‌ن و شکستیان هێناوه.
ناوه‌ڕۆکی کاناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کان یه‌کێکه
له‌مباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری لێژنه‌ی فه‌رمان به چاکه و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی خراپه به ئاژانسی مێهر وتی: ناوه‌ڕۆکی هه‌موو ئه‌م کاناڵه کوردیانه دوور کردنه‌وه‌ی کورد له ناوه‌ند و دروست کردنی ناکۆکی ئێتنیکییه.
کاتێک له ڕیگه‌ی شه‌ڕی سه‌ربازییه‌وه شکستێکی فهزاحهتباریان خوارد و نه‌یانتوانی له کوردستان چالاکی بکه‌ن، سیاسه‌تی خۆیان گۆڕاوه و له ڕێگه‌ی مێدیاکانه‌وه سه‌رقاڵی فیتنه و پیلانگێڕین، هه‌ر بۆیه سه‌رمایه‌دانه‌ری زۆریان له سه‌ر کاناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کان کردووه.
مه‌حموود ئه‌ڵامورادی درێژه‌ی دا: له حاڵێکدا هه‌ر کاناڵێک ئاڵا و دۆخی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه به‌ڵام هه‌موویان ڕێکاریکی سه‌ره‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه و له یه‌ک بابه‌ت هاوبه‌شن و ئه‌وه‌ش نانه‌وه‌ی ناکۆکی ئێتنیکی و مه‌زهه‌بییه له ئێران.
ئه‌و وتی: له هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش و کاتێک شه‌ڕی ۸ ساڵه ده‌ستی پێ نه‌کردبوو گرووپه‌کانی دژ به شۆڕش له دوای نانه‌وه‌ی ناکۆکی و نائه‌منی له کوردستان بوون به‌ڵام به وشیاری خه‌ڵک ئه‌م فیتنانه پووچه‌ڵ کرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لێژنه‌ی فه‌رمان به چاکه و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی خراپه جه‌ختی کرد:کاتێک له ڕیگه‌ی شه‌ڕی سه‌ربازییه‌وه شکستێکی فهزاحهتباریان خوارد و نه‌یانتوانی له کوردستان چالاکی بکه‌ن، سیاسه‌تی خۆیان گۆڕاوه و له ڕێگه‌ی مێدیاکانه‌وه سه‌رقاڵی فیتنه و پیلانگێڕین، هه‌ر بۆیه سه‌رمایه‌دانه‌ری زۆریان له سه‌ر کاناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کان کردووه.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: هه‌موو ئه‌م کاناڵانه له حاڵێکدا خۆیان داکۆکیاری فه‌رهه‌نگ و شوناسی کوردی ده‌ناسێنن که به پێی سیاسه‌تی ڕۆژئاواییه‌کان به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و نه‌ک هه‌ر خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگی کوردی ناکه‌ن به‌ڵکو به په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی خه‌یانه‌تیش به‌م که‌لتووره ده‌که‌ن، ده‌بێت ئه‌مه بزانین که ئه‌مه ڕاست هه‌مان سیاسه‌تی ڕژیمی زایۆنی و ئه‌مریکایه له ناوچه‌که.
گۆڕینی فه‌رهه‌نگ و شوناسی کوردی ڕه‌وتی سه‌ره‌کی کاناڵه ئاسمانییه‌کانه
ئه‌گه‌رچی به پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری لێژنه‌ی فه‌رمان به چاکه و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی خراپه ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م کاناڵانه دوور کردنه‌وه‌ی کورد له ناوه‌ند و ناکۆکی دروست کردنی ئێتنیکییه له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام شاره‌زایه‌کی مێدیاش له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که هه‌موو ئه‌م کاناڵه ئاسمانیانه له درێژی سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاوان و به شێوازی جۆراجۆر له دوای جێگیر کردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له ناوچه‌که‌ن.
ئه‌سعه‌د عه‌لی به‌یگی به ئاژانسی مێهر وتی: ئه‌گه‌ر له مێژووی ئه‌م کاناڵه کوردیانه ورد ببینه‌وه ده‌بینین که هه‌موویان له یه‌ک ڕێگه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵ ده‌گرن که ئه‌وه‌ش به ئامانج کردنی فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کوردییه.
ئه‌گه‌رچی هه‌ر کاناڵێک ئاڵایه‌ک و ئامانجێکی په‌ڕاوێزیان هه‌یه به‌ڵام له کاتی پێویستدا هه‌موویان له یه‌ک ڕێچکه‌دا ده‌وه‌ستنه‌وه و ئامانجێکی هاوبه‌شیان هه‌یه.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئه‌گه‌رچی هه‌ر کاناڵێک ئاڵایه‌ک و ئامانجێکی په‌ڕاوێزیان هه‌یه به‌ڵام له کاتی پێویستدا هه‌موویان له یه‌ک ڕێچکه‌دا ده‌وه‌ستنه‌وه و ئامانجێکی هاوبه‌شیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه هه‌موو ئه‌مانه ئامانجێکیان نییه ئیلا ئه‌وه‌نی نه‌بێت که بایه‌خه فه‌رهه‌نگی و نه‌ریته کۆنه‌کانی کوردستان بکه‌نه ئامانج.
ئه‌و زیادی کرد: کاتێک به وردی سه‌یری ئه‌م کاناڵانه ده‌که‌ین تێده‌گه‌ین که زیاترین پاره بۆ ئه‌م گرووپانه له لایه‌ن ڕؤژائواوه سه‌رف کراوه که نیشان ده‌دات ئه‌م گرووپانه وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێکی پاره‌ییان نییه. گومانی تێدا نییه که له لایه‌ن ڕژیمی زایۆنییه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن و کاتێک پێویست بوو هه‌موویان ده‌چنه یهکبهرهی هاوبه‌ش.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم وتی: بۆ نموونه ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو کاناڵه‌کان له یه‌ک به‌ره‌دا وه‌ستانه‌وه و هه‌موو ڕوانگه جیاوازه‌کانی پێشووی خۆیان وه‌لا نا و هه‌موویان پێکه‌وه پشتیوانیان له ڕیفراندۆمه‌که کرد که له لایه‌ن ڕژیمی زایۆنییه‌وه پشتیوانی ده‌کرا.
په‌ره‌دان به ناکۆکییه ئێتنیکی و مه‌زهه‌بییه‌کان یه‌که‌مایه‌تی ئه‌م کاناڵانهیه
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانی ئه‌م کاناڵانه په‌ره‌دان به ناکۆکی مه‌زهه‌بی و ئێتنیکی له ئێرانه، به تایبه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کان، ئه‌و وتی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وان به‌رنامه و پلانی زۆر جیاوازیان هه‌یه و سیاسه‌تێکی گشتیان هه‌یه.
عه‌لی به‌یگی وتی: ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به‌رده‌وام ڕاستییه‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کان به پێچه‌وانه‌وه نیشان خه‌ڵکی بده‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌م پلانه له ۱۰ ساڵی ڕابردوودا زۆر کاری له سه‌ر کراوه به‌ڵام تاکوو ئێسته ئاستی هۆشیاری خه‌ڵک بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م پلانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت.
گومانی تێدا نییه که به گۆڕینی ته‌کنۆلۆژیای ئینترنتی و مێدیایی له دهاتوودا ئاڵ و گۆڕی زۆری دیکه‌ش له‌م ساحه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه پێویسته که پلانێکی تۆکمه بۆ هه‌موو ناوچه کوردنیشینه‌کانی له ڕووی مێداییهوه دابڕێژرێت.
ئاور دانه‌وه له کاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له ناوچه کوردنشینه‌کان و ئاماده کردنی به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ خه‌ڵک به پێی نیازی خه‌ڵک ده‌توانێت کاریگه‌ری زۆری له پووچهڵک ردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی ئه‌م کاناڵانه هه‌بێت و ئه‌مه‌ش کارێکی پێویسته و ده‌بێت به گرنگییه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسان ئاوڕی لێبدرێته‌وه.
Your Comment