-
ڕوونکردنەوە لەسەر پێوەندی دیپلۆماتیکی ئێران و لوبنان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی لوبنان و ڕێگری لە جێگیر بوونی باڵوێزی نوێی ئێران وتی: پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان ئێران و لوبنان هەر درێژەی هەیە و ئێمە باڵوێزمان هەیە.
-
حزبوڵڵای عێراق: ترامپی گەمژە بزانێت ناگاتە ئامانجەکانی لە عێراق
بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە قسە دەستێوەردانانەکانی نێردەی ترامپ هەمبەر ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا و وتی: ترامپی گەمژە بزانێت ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی لە عێڕاق.
-
ئەوەی هێرشی کردۆتە سەر هێزە ئەمریکاییەکان کێ بوو؟
بە گوێرەی پاگەندەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشبەرەکەی دوێنێ بۆ سەر گەشتی هاوبەشی سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی دەوڵەتی کاتی سووریا لە تەدمەر، ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی نوێ بووە.
-
ترامپ: تۆڵەی کوژرانی هێزەکانمان لە سووریا دەکەینەوە
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای کوژرانی سێ ئەمریکی و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە لە تەدمری سووریا وتی: تۆڵە جیدی بە ڕێوەیە.
-
پاڵاوگەی نەوتی سووریا تەقێنرایەوە
تەقینەوەیەکی بەهێز ئاگری گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ناوچەی دیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کەوتەوە.
-
عێڕاقچی: ئێران خوازیاری شەڕ نییە/ متمانە بە ئەمریکا ناکرێت
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە بە وتنی ئەوەی کە ئێمە خوازیاری شەڕ نین بەڵکوو خوازیاری چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای دیپلۆماسین، وتی: ئەمریکا هیچکات لە دانوستانەکاندا جێگای متمانەمان نەبووە.
-
بژاردە دژوارەکانی بەردەم کوردی سووریا
کێشە لەسەر داهاتووی سیاسی ناوچەکە، کۆنترۆڵی سەرچاوە نەوتیەکان و ڕکابەری ئەکتەرە ناوچەییەکان، ڕەوتی ئاشتی نێوان کورد و حکومەتی ناوەندی سووریای ڕاگرتووە.