-
وێنەی مێهر؛
دوعای عەرەفە لە حەرەمی ئیمام ڕەزا
جەماوەرێکی بەشکۆ لە حەرەمی ئیمام ڕەزا ئیمڕۆ دوعای عەرەفەیان خوێند.
-
چەندین بابەتی گرینگ باس کرا؛
پەیوەندی تەلەفۆنیی موخبێر و عەبدولـــلەتیف ڕەشید
سەرۆک کۆماری ئێران بە وەکالەت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق چەندین بابەتی گرینگی ناوچەکە و جیهانیان باس کرد.
-
زانای لوبنانی سوننە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر:
ڕێگری لە دروشمدان دژی ئیسڕائیل لە حەج واتا پشتیوانی لە دوژمن
زانایەکی لوبنانی دەڵێت: قەدەغەکردنی دروشمی دژە زایۆنیستی لە حەجدا، هاوسۆزی لەگەڵ دوژمن نیشان دەدات.
-
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:
قەیرانی ئاوی خواردنەوەی پاک لە کوردستانی سووریا/ژەهراوی بوونی دەیان کەس
ڕۆژانە دەیان منداڵ و بەساڵاچوو لە شاری حەسەکە بەهۆی ئاوی خواردنەوەی ئالوودەوە ژەهراوی دەبن و تووشی نەخۆشی ڕێخۆڵە و گورچیلە دەبن.
-
بە بۆنەی جەژنی قوربان و غەدیر خوم بەڕێوەچوو؛
ڕێبەری ئێران سزای زیاتر لە 2600 زیندانی بەخشی
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێبوردن یان کەمکردنەوە و داشکاندنی سزای دوو هەزار و شەشسەد و پەنجا و چوار کەسی زیندانی.
-
بڕی 367 ملیار تمەن پڕۆژەی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: لە هەفتەی جەهادی کشتوکاڵدا، 77 پڕۆژە لە بەشە جیاجیاکانی کشتوکاڵ بە سەرمایەدانەری 367 ملیار و 500 ملیۆن تمەن لە پارێزگا دەکرێتەوە.
-
ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح شرۆڤەی کرد:
هۆکارەکانی زۆربوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و لافاو لە هەرێمی کوردستان
عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، لەناوچوونی ژێرخانەکان و سەرلێشێواوی حکومەتی هەرێمی یەکێک لە هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و لافاو لە هەولێر و دهۆک وەسف کرد.
-
مەترسی لە سەر ژیانی کورد لە سوریا و تورکیا:
سیاسەتی ئەنقەرە 40 لەسەدی ئاوی ڕووباری فراتی وشک کردووە
توێژینگەیەک ڕایگەیاند کە پڕۆژە ئاوی و کارەباییەکانی تورکیا لە دەیەکانی ڕابردوودا بووەتە هۆی پیس بوونی ئاوی ڕووباری فرات و کەم بوونەوەی ئاستی ئاوی ئەو ڕووبارە لە سووریا.
-
ئەندامێکی یەکێتی:
پیلانێکی گەورە لەلایەن ئەنقەرە و پارتییەوە بۆ کۆنترۆڵی کەرکووک لە ئارادایە
مەحموود خۆشناو، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە تۆمەتبار کردنی پارتی و حکومەتی تورکیا بۆ ڕێگری لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، وتی: پیلانێکی گەورە لەلایەن ئەنقەرە و پارتییەوە بۆ کۆنترۆڵی پارێزگای کەرکووک لە ئارادایە.
-
ئاماری نوێی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق:
ئێران ساڵانە 2.5 ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات
حەمید حسێنی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق وتی کە ئێران ساڵانە 10 ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی عێڕاق دەکات کە نزیک بە 2.5 ملیار دۆلاری دەچێتە هەرێم.
-
هەسەدە شوناسی دوو ئەندامی کوژراوی خۆی لە هێرشی داعش ئاشكرا دەکات
هەسەدە کوژرانی دوو ئەندامی خۆی لە هێرشی داعش لە دەیرەزووری پشت ڕاست کردەوە.
-
ئەردۆغان:
ڕێگە نادەین هیچ هەڵبژاردنێک لە کوردستانی سووریا بکرێت
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: هیچ هەلێک ناڕەخسێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کوردستانی سووریا بەرێوەبچێت، رێگە نادەین دەوڵەتی تیرۆرست لە ژێر لووتماندا دروست ببێت."
-
ناساندنی کتێبی «چیاکانیش دەنگیان دایەوە»
ڕۆمانی”چیاکانیش دەنگیان دایەوە”، لە نووسینی خالید حوسەینی، وەرگێڕانی ئازاد بەرزنجی،یە کە چاپی یەکەمی لە ناوەندی غەزەلنووس بووە.
-
ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند:
قەوارەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
ئەدهەم بارزانى ڕایگەیاند: لەم چەند رۆژەی داھاتوودا وەك قەوارەیەكی نوێ سیاسی ئامادەی خۆیان نیشان دەدەن و بەشداری لەو هەڵبژاردن دەکەن.