AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٧ ١٦:١٨

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:

قەیرانی ئاوی خواردنەوەی پاک لە کوردستانی سووریا/ژەهراوی بوونی دەیان کەس

قەیرانی ئاوی خواردنەوەی پاک لە کوردستانی سووریا/ژەهراوی بوونی دەیان کەس

ڕۆژانە دەیان منداڵ و بەساڵاچوو لە شاری حەسەکە بەهۆی ئاوی خواردنەوەی ئالوودەوە ژەهراوی دەبن و تووشی نەخۆشی ڕێخۆڵە و گورچیلە دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژانە دەیان منداڵ و بەساڵاچوو لە شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا بە هۆی ئاوی خواردنەوەی ئالوودەوە ژەهراوی دەبن و تووشی نەخۆشی ڕێخۆڵە و گورچیلە دەبن.

بە پێی هەواڵەکان، نەخۆشخانەی نەتەوەیی "ئەلوەتەنی" لە شاری حەسەکە لەم دواییەدا ناوی سەدان حاڵەتی نەخۆشی بەهۆی خواردنی ئاوی پیسی تۆمار کردووە کە زۆربەیان منداڵن.

ئەو نەخۆشخانە ڕۆژانە نزیک بە 40 بۆ 50 حاڵەت نەخۆشی بەپەلەی فریاکەوتن بە ناسینەوەی ژەهراوی بوون وەردەگرن کە بووەتە هۆی دروست بوونی قەیران .

بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکە لە ئەو مانگەدا ژمارەی تووشبووان بۆ 1200 حاڵەتی ژەهراوی بوون، نەخۆشی ڕێخۆڵە و گورچیلە بەرز بووەتەوە.

News ID 50587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha