-
خەڕازی:
ئێران بۆ گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی عەرەبستان بە تەواوەتی ئامادەیە
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتێژی پەیوەندی دەرەکی ئێران وتی: ئێمە بە تەواوەتی ئامادەین بۆ گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی عەرەبستان.
-
ڤیان دەخیل:
مەسعود بارزانی دەڵێت پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق مافی پارتیە
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکرات لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: مەسعود بارزانی سوورە لە سەر ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق مافی پارتییە.
-
ئەندامێکی باڵای یەکێتی:
بوونی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان داگیرکارییە
ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان رەخنەی توندی لە بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق گرت و وتی: ئەمە داگیرکارییە.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی:
ڕەنگە کورد دووبارە دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق هەبێت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەگەر پارتی و یەکێتی لە سەر کاندیدی سەرۆک کۆمارییی ڕێکنەکەون ئەوا وەکوو ساڵی 2018 کورد دوو کاندیدی دەبێت.
-
وێنەی مێهر
سەفەری فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری ئێران بۆ کوردستان
سەرلەشکەر باقری بە هاوڕێی وەفدێکی باڵای سەربازی رۆژی یەکشەمە 12 پووشپەڕ گەیشتە سنە.
-
بە ئامادە بوونی سەرلشکەر باقری؛
باڵەخانەی نەخۆشخانەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە سنە کرایەوە
بە ئامادە بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، جێگری هاوئاهەنگ کاری ئەرتەش و فەرماندەی هێزی زەوینی، باڵەخانەی ژمارە 2ی نەخۆشخانەی پێغەمبەر(د.خ) ی هێزی زەوینی ئەرتەش لە شاری سنە کرایەوە.
-
بە ئامادە بوون لە مەریوان؛
سەردانی سەردار باقری لە تیپی 328 ی هێزی هێرشبەری مەریوان
جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هیزە چەکدارەکان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان لە درێژەی سەفەر بۆ کوردستان، بە ئامادە بوون لە مەریوان، تیپی 328 ی هێرشبەری هێزی زەوینی ئەرتەشی بەسەر کردەوە.
-
بە بەخشینی ئەندامانی لەشی؛
پیاوێکی 53 ساڵانی قوروەیی گیانی بە چەند نەخۆش بەخشی
ئەندامانی لەشی پیاوێکی 53 ساڵەی قوروەیی کە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ تووشی مەرگی مێشک هاتبوو، بەخشرایە چەند نەخۆشی پێداویستی ئەندام.
-
نوێنەری پارتی لە پەرلەمان:
پەرلەمان دوای جێژنی قوربان دەنگ بە نوێنەری پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەدات
ئەندامی پارتی بە جەختی دووبارە لەسەر پابەند بوونی ئەو پارتە لەسەر بەربژێر بوونی ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وتی: پەرلەمان دوای جێژنی قوربان دەنگ بە بەربژێری پارتی وەکوو سەرۆک کۆمار دەدات.
-
لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسەوییەکەی:
وەزیری دەرەوەی ئێران : لێکدانەوەی ئێمە لە گفتوگۆی ئەتۆمی دەوحە ئەرێنییە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی: لێکدانەوەی ئێمە لە گفتوگۆکانی دەوحە ئەرێنییە. لایەنی ئەمریکی بە بێ هیچ داهێنانێک هاتووەتە دەوحە.
-
شرۆڤەکاری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هۆشداریی دا؛
مەترسیی پاکتاو کردنی ڕەگەزی کوردی سووریا لە ئارادایە
پاتریک کۆکبرن هۆشداریی دا لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لە دژی کوردستانی سووریا، ڕەوتی پاکتاو کردنی ڕەگەزی دوو ملیۆن حەشیمەتی کورد تەواو دەبێت.
-
تورکیا لە ئاسمان و زەوی هێرش دەکات؛
تیرۆری فەرماندەیەکی باڵای یەپەگە لە رەقە
فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا تیرۆر کرا.
-
بۆ فیلمی حەوت سەمفۆنیای زاگرۆس؛
کوردێک خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەمەندی فستیڤاڵی مسکۆی بردەوە
خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی فستیڤاڵی مسکۆ پێشکەش کرایە پەرویز رۆستەمی بۆ فیلمی حەوت سەمفۆنیای زاگرۆس.