-
بە پێی ڕاگەیندراوی میدیاکان؛
تورکیا هەڕەشەی دەرکردنی لە باڵوێزەکانی ١٠ وڵات کرد
سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە و داخوازی بۆ ئازاد کردنی بەندکراوێک هەڕەشەی دەرکردنی لە باڵوێزەکانی ١٠ وڵات کرد.
-
١٨هەمین ڕێوڕەسمی یادی شەمسی قورەیشی؛
زایەڵەی دەنگی مەولوودی پێغەمبەر لە ئاسمانی کوردستان
١٨هەمین ڕێوڕەسمی یادی شەمسی قورەیشی عاریفی ناوداری کورد بە یارمەتی حەوزەی هونەری لە سنە بەڕێوە چوو.
-
بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەتۆمی:
بەڵگەیەک بۆ پیتاندنی شاراوەی ئورانیوم لە لایەن ئێرانەوە بوونی نییە
ڕافائێل گەڕووسی وتی: بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی پیتاندنی شاراوەی ئورانیوم لە لایەن ئێرانەوە لە بەردەستدا نییە.
-
بۆ جاری چوارەم؛
ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی مستەفا بەڕێوە چوو
چوارەمین خولی ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی مستەفا بەڕێوە چوو و لە زاناکانی جیهانی ئیسلام ڕێز گیرا.
-
لە گفتوگۆ لە گەڵ چاوش ئەغلوو؛
ئەمیرعەبدوڵاهیان : ئێران رێز لە سەربەخۆیی درواسێیەکانی دەگرێت
حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان داکۆکی کردە سەر سیاسەتی ئێران بۆ ڕێزنان لە سەربەخۆیی، حاکمیەت و سنووری دراوسێیەکان و وتی: ئیزن نادەین نەیاران کێشەیەک لە پێوەندی نێوان ئێمە و درواسێیەکانمان ساز بکەن.
-
وتەبێژی کەتایبی حیزبوڵای عێراق:
کۆمیساریا بەرپرسی تووشبوونی عێراق بە قەیرانێکی مەترسیدارە
وتەبێژی کەتایبی حیزبوڵای عێراق وێڕای ئاماژە بە خۆپیشاندانە بەربڵاوەکان بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی بەرپرسی ئەم قەیرانە زانیوە.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
بنکەی بووژانەوەی گۆلی ورمێ چالاک دەبێتەوە
سەرۆک کۆمار وتی: بنکەی بووژانەوەی گۆلی ورمێ بەم زوانە چالاک دەبێتەوە بۆ ئەوەی نوێنەران و بەرپرسانی پارێزگا کاروباری پێویست بەڕێوە ببەن.
-
وێنەی مێهر
هەژدەیەمین فستیڤاڵی یادی شەمسی قوڕەیشی لە سنە
حەوزەی هونەری کوردستان هەژدەیەمین فستیڤاڵی یادی سەید بەهائەدین شەمس قوڕەیشی عارفی ناوداری کورد و دانەری مەولوودنامەی بەڕێوەبرد.
-
نووری مەحموود:
ئەم شەڕە وەکوو شەڕەکانی پێشوو نییە/ تورکیا پەناگای تیرۆریستەکانی جیهانە
وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو تواناوە لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بەرگری لە خۆ دەکات.
-
ئۆتۆمبێلی سەربازانی تورکیا دیسانەوە لە منداڵێکی کوردی دا
ئۆتۆمبیلی سەربازانی تورکیا منداڵێکی ٥ ساڵانی شاری کوردنشینی وێرانشاری کردە ژێرەوە.