بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بنکەی ژێئۆفیزیکی زانکۆی تاران، یەکەمین بوومەلەرزە لە کاتژمێر ۲ و ۳ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ۲۱ی ڕەشەمە بە گوڕی ۴.۱ ڕیشتەر لە قووڵایی ۸ کیلۆمەتر و لە شوێنی جوگرافیایی ۳۴.۹۸۱ ی باکووری و ۴۶.۸۸۱ی ڕۆژهەڵاتی لە کامیاران رووی داوە.
کاتژمێر ۲ و ۳۱ خولەک دووبارە بوومەلەرزە لە قووڵایی ۷ کیلۆمەتر و لە خاڵی ۳۴.۹۶۹باکووری و ۴۶.۸۸۲ ڕۆژهەڵاتی کامیارانی لەرزاندەووە.
لە هەواڵەکاندا هاتووە: ئەم دوو بوومەلەرزە هیج خەسارێکی گیانی نەبووە.
Your Comment