داعش توانای بەرگری کردنی لە موسڵ نەماوە

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە ئێستا داعش توانای بەرگری کردنی لە شاری موسڵ نەماوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئارتی، ڕائید شاکر جەودەت بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنەکانی دوێنێ بەشی ڕۆژ ئاوای موسڵ، هێزەکانیان توانیویانە ١٦ چەکداری داعش بکوژن و ٩ ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ئەو ڕێکخراوە بتەقێننەوە.

 فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە ئۆپراسیۆنی ناوچەکانی دەواسە و دندان و عەکیدات لە بەری ڕاستی موسڵ، پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش بەردەوامە و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمڕۆدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داعش خراوەتە خوارەوە.

لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان  ٣٠٠ خێزانیان لە گەرەکەکانی جوسق و تەیران گواستووەتەوە بۆ کامپی حەمام عەلیل.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی کۆنترۆڵی بینای پۆلیسی ناوخۆیی گەڕەکی عەکیدات دەکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی داعش توانای شەڕو بەرگریکردنیان نەماوە، ئەویش هۆی هەڵاتنی زۆربەی ئەندام و سەرکردەکانییەوە، بۆیە لە ئێستادا پەنا بۆ هەڵکەندی خەندەق و روخاندنی خانووەکان دەدات و داروبەردی خانوەکان لەسەر شەقامەکان بڵاودەکاتەوە، بۆ دروستکردنی بەربەست لەبەردەم پێشڕەوی هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراقدا.

 سوپای عێراق دوای ١٠٠ ڕۆژ لە شەڕکردن توانی بەری خۆرهەڵاتی شارەکە لە دەستی چەکدارانی داعش کۆنترۆڵبکاتەوە، لە ڕۆژی ١٩ شوباتی ڕابردووەوە، هێرشەکانی بۆ سەر گەڕەکەکانی خۆرئاوای شارەکە دەستپێکردووە و تا ئێێستا چەند ناوچەکە کۆنترۆڵکراوەتەوە.

News Code 8579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =