به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژی ۲۱‌ی فێڤرییه که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی زمانی دایکی له جیهان، ئه‌م ڕۆژه له زانکۆی کوردستان له سنه پیرۆز کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که‌سایه‌تی و مامۆستایانی زمانی کوردی و زانکۆ کوردستان به‌شداریان کردبوو، حسه‌ین ئه‌حمه‌دی نیاز، دادوه‌ر و یاساناسی کورد له‌مباره‌وه وتی: به‌ندی ۱۵‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران مۆڵه‌تی خوێندن به زمانی کوردی داوه و له ئێران‌دا له‌م ڕووه‌وه کێشه‌یه‌کی یاسایی بوونی نییه.
ئه‌و زیادی کرد: زمانی کوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا مافێکی سه‌ره‌کی مرۆڤه‌کانه و هه‌موو هه‌وڵه‌کان له جیهان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه که به‌ر به له‌ناوچوونی زمانه دایکییه‌کان له سه‌رتانسه‌ری جیهاندا بگرن. زمانی دایکی له به‌ڵگه یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک مافێکی مرۆڤ دانی به‌سه‌ردا نراوه. زمانی دایکی به‌شێکی گرنگ له فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کان و ئێتنیکهکانه و ده‌بێت ئه‌م گه‌نجینه مرۆڤییه بپارێزرێت و مافی هه‌موو که‌سێکه که به زمانی دایکی خۆی ئاخافتن بکات.
ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری بواری فه‌رهه‌نگی کورد له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: پشتیوانی کردن له زمانی دایکی هه‌رگیز به مانای خواستی دابه‌شکاری و جیابوونه‌وه له وڵات نییه. ئه‌مه‌ی که بڕێک که‌س پشتیوانی کردن له زمانی دایکی به خواستی جیابوونه‌وه‌وه گرێ ده‌ده‌ن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن، زمانی دایکی پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌یی له یه‌کگرتوویی وڵات‌دا هه‌یه.
ئه‌م مامۆستای زانکۆیه زیادی کرد: وانه ونه‌وه‌ی زمانی دایکی پێویستێکی نه‌ته‌وه‌ییه، له زۆر وڵات‌دا له ۱۰وه بۆ ۱۰۰ زمان بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر جیاوازی زمان ببێته هۆی دابه‌ش بوونی وڵاتێک، ئه‌وه ده‌بێت ئێمه ئێسته ۵۷۰۰ وڵاتمان له جیهاندا هه‌بێت چون ۵۷۰۰ زمان له جیهاندا ئێسته بوونیان هه‌یه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران کرد و وتی: هیچ شتێک به ئه‌ندازه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتێک گرنگی نییه و ئه‌مه‌ش زۆر ڕوونه و یاسای ئێران به فه‌رمی باسی وانه وتنه‌ی زمانی کوردی کردووه و کێشه‌یه‌کی نییه. ته‌نیا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه که به‌ستێنه‌کان بۆ وانه وتنه‌وه‌ی زمانی دایکی له خوێندنگاکان خۆش بکات.
مه‌سعوود بینه‌نده، یه‌کێک له مامۆستایانی زمانی کوردی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: خوێندن به زمانی دایکی ده‌بێته هۆی په‌ره و گه‌شه‌ی مرۆڤی و دابین کردنی خوێندن به زمانی دایکی له به‌شی سه‌ره‌تایی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ساری که‌متر به‌ر خوێندکاره‌کان بکه‌وێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر زمانی دایکی به به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی خوێندنگاکان زیاد نه‌کرێت، بێ گومان له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نیدا له بیر ده‌کرێت و یه‌کێک له باشییه‌کانی خوێندن به زمانی دایکی ئه‌وه‌یه که ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی خوێندکاره‌کان به‌رز ده‌بێته‌وه و بڕوای زیاتریان به خۆیان ده‌بێت.
ئه‌م مامۆستای زانکۆیه له کۆتاییدا وتی: به‌رپرسان ده‌بێت به نیسبه‌ت زمانی دایکیه‌وه هۆشیارانه‌تر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌م نێوانه‌دا بنه‌ماڵه‌کانیش به‌پرسن له‌وه‌ی که به نیسبه‌ت زمانی دایکی خۆیانه‌وه هه‌نگاوی ته‌ندروست هه‌ڵبگرن و هه‌موو شتێک ناچێته ئه‌ستۆی به‌رپرسیاره‌تی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری سنه، کامیاران و دیوانده‌ره له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له‌مباره‌وه وتی: پاراستن، گه‌شه‌پێدان و که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی دایکی و پەروەردەکردنی منداڵان و نه‌وه‌کانی داھاتوو بە زمانی زگماکی ئەرکی سەرشانی بەرەی ئێستا و لە سەروویانەوە دەوڵەتەکانی ئەو وڵاتانەیە کە فرە زمانی لە نیشتمانیاندا هەیە.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: لە یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕۆژی ۲ی ڕەشەمە بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ناسراوە و بە ڕاشکاوی جەخت لەسەر بەرپرسیار بوونی دەوڵەتەکان بۆ پاراستنی زمانی دایکی نەتەوەکان کراوەتەوە. هەروەها یاسای بنەڕەتی ئێرانیش لە به‌ندی ۱۵ دا دانی بەوەدا ناوە کە که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی قه‌ومی و ناوچه‌یی له چاپه‌مه‌نییه‌کان، راگه‌یه‌نراوه گشتییه‌کان و فێر بوونی ئه‌ده‌بیات له قوتابخانه‌کان، له‌گه‌ڵ زمانی فارسی‌دا ئازاده..
ئه‌م نوێنه‌ره کورده زیادی کرد: وەک نوێنەر و خزمەتگوزاری خەڵکی کوردستان داوا لە بەرپرسانی باڵای وڵات دەکەم هەست بە بەرپرسیاریه‌تی یاسایی و نیشتمانی خۆیان بکەن و ئاوڕی زیاتر لە پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی چەندین میلیۆن کەس لە جیهان بدەنەوە و وەک ڕێبەری مەزنی وڵات بە سەروەتی نەتەوەیی بزانن.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: بێ گومان ڕێزگرتن لە زمانی دایکی بە مانای ڕێزگرتن لە شوناس، کەسایەتی و ڕۆحی مرۆڤە.
شایانی باسه که به هۆی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیه‌وه له ئێران و ناوچه کوردییه‌کان به ده‌یان به‌رنامه و ڕێوڕه‌سمی جۆراجۆر به‌ڕێوه چووه. له سه‌رجه‌م ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران زیاتر له ۲۰۰ هه‌فته‌نامه و ماڵپه‌ڕی دوو زمانه (کوردی-فارسی) مۆڵه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌یان له ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌رگرتووه و چالاکی ده‌که‌ن.
Your Comment