به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه پێشانگایه‌کی وێنه له ژێر ناوی ئه‌زموونه تاڵه‌کان، که ده‌ڕوانێته دیارده‌ی ئالووده بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر به هاوکاری ئیداره‌ی دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌کان و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی شاری سنه له گه‌له‌ری ئیڕشاد کرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا زنجیره‌یه‌ک له وێنه‌کانی فیروز ڕه‌زایی، وێنه‌گری کۆمه‌ڵایه‌تی کورد نمایش کراوه. له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی کوردستان و به‌رپرسی ئیداره‌ی دژایه‌تی کردنی ماده هۆشبه‌ره‌کان به‌شداریان کرد بوو.
هونه‌رمه‌ند، فیروز ڕه‌زایی که ئێسته له ته‌مه‌نی ۳۹ ساڵه‌گی دایه پێنجه‌مین پێشانگای تاکه‌که‌سی خۆی له سنه به‌ڕێوه ده‌بات و کاره‌کانی زیاتر له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گرنگی هه‌یه.
ئه‌و له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه وتی: له ساڵی ۷۴ی هه‌تاویه‌وه کاری وێنه‌گریم ده‌ست پێ کردووه و تاکوو ئێسته‌ش به شێوه‌یه‌کی پڕۆفشناڵ له‌م بواره‌دا ئیش ده‌که‌م.
ئه‌و زیادی کرد: تاکوو ئێسته‌ش ۵ پێشانگای تاکه‌که‌سی و ۹ پێشانگای گرووپیشم له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه بردووه. وێنه‌کانیشم نیشانی ده‌دات که یه‌که‌مایه‌تی من کار کردن له سه‌ر خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه. هه‌ڵبه‌ت له ته‌نیشت ئه‌مه‌شدا من گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆر به وێنه‌گری ناو سروشت ده‌ده‌م.
شایانی باسه که له پێشانگای ئه‌زموونه تاڵه‌کان ۴۰ پارچه وێنه‌ی ۳۰*۴۰ به بابه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه نمایش کراوه، هونه‌رمه‌ند ڕه‌زایی له‌مباره‌وه وتی: ئه‌م ۴۰ وێنه‌م له نێوان ساڵانی ۷۸ی هه‌تاویه‌وه تاکوو ۸۲ی هه‌تاوی گرتووه و کۆم کردوونه‌ته‌وه.
شایانی باسه که ئه‌م پێشانگایه تاکوو حه‌وتی ڕه‌شه‌مێ له به‌یانیه‌وه تاکوو ئێواره له سنه کراوه‌یه.
Your Comment