بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی زۆرانی ئازادی ساڵی ۲۰۱۷ ی کرماشان لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەمەوە لە یاریگای ئیمام لەم شارە دەستی پێ کرد و ئێاورەی ئەمڕۆ کۆتایی هات.
فیناڵی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی زۆرانی ئازاد ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوو کە لە کۆتایی ئەم ڕووبەڕووبوونەوە هەستیارەدا، ئێران توانی بە ئەنجامی ۵ بەرانبەر بە ۳ سەرکەوێت و جامەکە بباتەوە.
کوڕانی محەمەد تەڵایی بە وەدەستهێنانی ئەم پاڵەوانیە توانی بۆ شەشەمین ساڵی یەک لە دوای یەک ببێتە پاڵەوانی ئەم جامە.
پێش دیداری فیناڵ، هەڵبژاردەی ئازەربایجان بە شکست دانی تورکیا بووە سێهەم، ئەمریکا دووەم و ڕووسیا بووە پێنجەم.
Your Comment