به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوندییه گشتییه‌کانی باڵوێزخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی سی و هه‌شتومین ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر و به به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و باڵوێزی وڵاتانی دیکه له هه‌رێم به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ڕۆژی چوارشه‌مه، ۲۰ی ڕێبه‌ندان له هۆڵی گشتی سه‌عد عه‌بدوڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه چووه.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌رکونسوڵی ئێران له هه‌ولێر، مورتزا عه‌بادی، به‌خێر هاتنی هه‌موو میوانه‌کانی کرد. هه‌روه‌ها له میانه‌ی به‌رنامه‌که‌دا نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌ندامی باڵای پارتی دیموکڕاتی کوردستان، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و کاک محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری سۆشیالیست دیموکڕاتی کوردستان وته‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی ئێران پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌رنامه‌که، هونه‌رمه‌ند هادی ڕوسته‌می له پارێزگای کرماشان کۆنسێرتێکی له ژێر ناوی "لهشیهل بافه بافه" پێشکه‌ش کرد و له کاسته نوێیه‌که‌شی له هه‌رێمی کوردستان هه‌ر به‌م ناوه‌وه ڕوونوێنی کرا.
کاستی لهشیهل بافه بافه له دژی جنایه‌ته‌کانی داعش له دژی کورد تۆمار کراوه و باسی قاره‌مانی و به‌رخۆدانی کورد له به‌رانبه‌ر ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ده‌کات و به زاراوه‌ی که‌لهوڕی تۆمار کراوه. کاسته‌که به چوار زمانی ئینگلیزی، کوردی، فارسی و عه‌ره‌بی ژێر نووس کراوه و بۆ یه‌که‌م جار له هه‌رێمی کوردستان بڵاو بوویه‌وه.
شایانی باسه که به‌یانی، ۲۲‌ی ڕێبه‌ندان، ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ڕێوڕه‌سمی زۆر له‌وانه ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری له سه‌رانسه‌ر ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment