بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆڕی "ئەی بی سی"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە ژمارەی قوربانییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ٦٥٣ کەس کە ٦٤ کەسیان ئەفسەری باڵان.
لە هەمان کاتدا بنکەی ئەمریکی (The War Horse) ڕایگەیاند کە لە نێو بریندارەکاندا ٦٤ کەس لە هێزی دەریایی و ٥١ کەس لە هێزی ئاسمانی و ١٩ کەس لە تفەنگدارانی دەریایی ئەمریکان.
هەروەها ئەو دەزگا میدیاییە بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی دەستی کەوتووە، باسی لەوە کردووە کە هێرشەکانی ئێران چەندین جار بووەتە هۆی برینداربوونی مێشک و سەری سەربازانی ئەمریکی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ١٧٠ سەربازی ئەمریکی لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ ئێران تا سەرەتای مانگی نیسان تووشی برینی مێشک بوونە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (The War Horse)، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی، ڕۆژی ١ی ئازار، ناوەندی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکای لە بەندەر ئەلشوایبەی کوێت کردە ئامانج.
ئەو میدیاییە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکەی سەر بەندەر ئەلشوایبە شەش سەربازی ئەمریکی کوژراون و کوشندەترین هێرش بووە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەرهەنگێکی سوپای ئەمریکاش لە هەمان هێرشدا بەهۆی شەپۆلی تەقینەوەکە تووشی برینی مێشک بووە.
Your Comment