AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٣٠ ١٢:٢٣

بانگەوازی پانزەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی۱۰۰

بانگەوازی پانزەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی۱۰۰

بابەتەکانی پانزەهەمین فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دامەزراوەی حەوزەی هونەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران پانزەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی۱۰۰ بەڕێوەدەبات.

بەشی نێونەتەوەیی
شەڕکردن بۆ منداڵانی جیهان
_ دادپەروەری و ئازادی
_دژ بە داگیرکەران و مناڵ کوژەکان
_مرۆڤ دۆستی و هوشیاری جیهان
_فەلەستین وەکوو ویژدانی جیهان
_قوتابخانەی میناب ومنداڵانی قوربانیی شەڕەکان
_منداڵان و داهاتووی جیهان
بەشەکانی پانزەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەویی فیلمی ۱۰۰
بەشی کێبەرکێی نێونەتەوەیی
ناردنی بەرهەم لەم بەشانەدایەو نابێ زیاتر لە ۱۰۰ چرکە بێت(بە حەسێبکردنی تیتراژەوە)
_چیرۆکی
_ئەنیمەیشن
_دەکیومێنتار
_ژیری دەسکرد
بەشی تایبەت(فەرا سەد):
ناردنی بەرهەم لەم بەشەدا نابێ لە ۳۰۰ چرکە تێپەڕێت
(بە حەسێبکردنی تیتراژەوە)
_چیرۆکی
_ئەنیمەیشن
_دەکیومێنتار
_ژیری دەسکرد
بەشی لاوەکی؛پاڵپشتی لە بەرهەمهێنان:
پاڵپشتی کردن لە بەرهەمهێنانی فیلمی ڤیدیۆیی(۵۰ تاکوو ۷۰ خولەک)
پاڵپشتی کردن لە بەرهەمهێنانی زنجیرەی تلویزیونی(۷ بۆ ۱۰ بەش-هەر بەشێ ۱۰۰ چرکە هەتاکوو ۱۰ خولەک)
خەڵاتەکانی بەشی نێونەتەوەیی فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰:
پەیکەری فستیڤاڵ،دیپلۆمی شانازی و بڕی ۱۰۰۰ یۆرۆ بۆ دەرهێنەری باشترین چیرۆکە فیلم
پەیکەری فستیڤاڵ،دیپلۆمی شانازی و بڕی ۱۰۰۰ یۆرۆ بۆ دەرهێنەری باشترین ئەنیمەیشن
پەیکەری فستیڤاڵ و بڕی ۱۰۰۰ یۆرۆ بۆ دەرهێنەری باشترین فیلمی دەکیومێنتار
پەیکەری فستیڤاڵ و بڕی ۱۰۰۰ یۆرۆ بۆ دەرهێنەری باشترین فیلمی زیرەکیی دەسکرد
ڕێسا و دیاری کراوەکانی فستیڤاڵ:
1_ناونووسی و بەشداری و دانانی بەرهەمەکان لە فستیڤاڵدا تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی فستیڤاڵ و بە ناونیشانیwww.100fest.com ئیمکانی هەیە.
۲_پڕکردنەوەی بەڵگەی داخوازیی بەشداریکردن لە فستیڤاڵدا بە مانای قبووڵکردنی هەموو ڕێساکانی فستیڤاڵەکەیە.
۳_وێنەیەک لە پەساپۆرت ، لە گەڵ وێنەیەکی پورترە لە دەرهێنەر بە کوالێتی باشەوە،وێنەی فیلم و کورتەیەک لانیکەم ٦۰ و ئەوپەڕەکەی ۱۰۰ وشەیی ئەبێ لە گەڵ بەرهەمەکە لە ماڵپەڕەکە دابنرێ.
۴_هەر بەرهەمێک بۆی هەیە بە خاوەندارێتی یەک کەس وەکوو بەرهەمهێنەر بۆ فستیڤاڵ بە ڕێ بکرێت.هەروها بەشداریکردنی دەرهێنەرانی فیلم، ڕێکخراوە و ئیدارە دە‌وڵەتیەکان و بەرهەمهێنەرانی کەرتی تایبەت بە مەرجی ناساندنی کەسێک وەکوو دەرهێنەر دەتوانن بەشداریی فستیڤاڵ بکەن.
۵_بەربەستێک بۆ ناردنی چەن بەرهەم لە لایەن هەر کەسایەتیکی حەقیقی یا حوقوقیەوە بوونی نیە.
٦_ئەم کەس و بەرهەمانە ناتوانن لە بەشی کێ بەرکێی فستیڤاڵەکەدا بەشداری بکەن.ئەندامانی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی فستیڤاڵ،لێژنەی هەڵبژاردن و لێژنەی داوەرەکان،ئەو بەرهەمانەی لە خولەکانی پێشووی فستیڤاڵدا بووبێتن،ئەو بەرهەمانەی پێشتر لە کەناڵ و تلویزیون و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا زۆر بڵاو کرابێتنەوە،ئەو بەرهەمانەی بەر لە مانگی خاکەلێوەی ۱۴۰۴ بەرهەم هاتبێتن. ئەگەر هەر یەک لەو مەرجانە پێشێل کرابێتن لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی لە فستیڤاڵ دەیخاتە لاوە.
۷_دەبیرخانەی فستیڤاڵ مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بە شێوەی ئینتەرنتی لە ماڵپەڕی فستیڤاڵدا هەیە.
هەروەها مافی ڕیکلامی میدیایی و ڕاگەیاندن دوای بینینەوەی سەرەتایی و وەرگرتنی بەرهەمەکان لە فستیڤاڵدا بۆ دەبیرخانە پارێزراوە.
٨_بەرهەمهێنەری بەرهەم یان نوێنەری یاسایی ئەو بە ناردنی بەرهەم بۆ فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ ئیختیاری تەواوی بەرهەمەکەی بە مەبەستی بڵاوکردنەوە لە سینەماکان، تلویزیون و فستیڤاڵە نیونەتەوییەکانی تر وکەڵک وەرگرتن لە پاتۆقی فیلمە کورتەکان بە بێ هیچ دەسکەوتێکی مادی داوەتە دەبیرخانەی فستیڤاڵ و مافی هیچ جۆرە ناڕەزایی دەربڕینێکی نیە.
۹_هەموو بەرهەمەکانی دوو بەشی میللی و بڵاوکردنەوەی سینەمایی بۆ نیشاندانیان لە سینەماکانی فستیڤاڵدا،ئەبێ مۆڵەتی بڵاوبوونەوە لە جێگری سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندنی وەزارتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی وەرگرن کە ئەم ئەرکە لە ئەستۆی دەبیرخانەی فستیڤاڵە.
۱۰_هەر بەرهەمێک تەنیا دەتوانێ لە یەک بەشی نەتەوەیی یان نێونەتەوەیی فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ بەشداری بکات.
بەشداری کردنی بەرهەمەکان لە بەشی تایبەتدا بەربەستێک بۆ ئەو دوو بەشەی ناوبراو ناهێنێتە پێش.
۱۱_کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمەکان بۆ کەسانی تر و لایەنی سێیەم تەنیا بە لۆگۆ یان کەپشنی فستیڤاڵ ئیمکانی هەیە.
۱۲_کاتی بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکان لە لایەن دەبیرخانەی فستیڤاڵەوە دیاری دەکرێت.
۱۳_بەرهەمە نێردراوەکان بۆ دەبیرخانە تەنیا لە لایەن دەبیری فستیڤاڵەوە ئیمکانی هەیە لە فستیڤاڵ بسڕێنەوە.
۱۴_بڕیاردان لە سەر رێسا و مەرجەکانی ئەو حاڵەتانەی لە فستیڤاڵدا پێش بینی نەکراوە لە ئەستۆی دەبیرخانەی فستێڤاڵە.
۱۵_دوایین کات بۆ ناردنی بەرهەمەکان ۱۰ی مانگی گەلاوێژی ۱۴۰۵ دیاری کراوە و کاتی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵەکە مانگی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۵ دەبێت.هەروەها زانیاری تەواو لە لایەن دەبیرخانەو لە ڕێگەی ماڵپەڕی فستیڤاڵەوه به ناونیشانیwww.100fest.com ڕادەگەیندرێت.

News ID 59769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha