AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٢٩ ٠٨:١١

قاڵیباف: دوژمن هەڵە بکات زلـــلەیەکی توندتری لێدەدرێت

قاڵیباف: دوژمن هەڵە بکات زلـــلەیەکی توندتری لێدەدرێت

سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئەو ئەرکەی کە لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشەوە  پێمان سپێردراوە، بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و بڕگەکانی لێکتێگەیشتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قالیباف وتی: ئێمە گوێ لە فەرماندە دەگرین، ئەو ئەرکەی کە لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشەوە پێمان سپێردراوە، بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و بڕگەکانی لێکتێگەیشتن.

وتیشی: لە ئەگەری پێشێلکردنی بەڵێن، پێشێلکردنی گرێبەست، و زیادەڕەوی لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە، هیچ دوودڵییەکمان نییە لە وەڵامدانەوەی دوژمن بە گورزێکی چەقێنەر.
لە شەڕدا جارێک زللەیان لێدرا، ئەگەر بیانەوێت جارێکی تر بە هەمان ڕێگادا بڕۆن، زلـــلەیەکی توندتریان لێدەدرێت.

News ID 59762

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha