به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، سێرگه‌ی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕێککه‌وتنی هه‌موو به‌شداربووه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی لۆزان بۆ دریژه دان به په‌یوه‌ندی و دانوستانه‌کان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا له زووترین کاتدا هه‌واڵی دا.
سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به ئاژانسه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی وتووه که وڵاتانی به‌شدار بوو له کۆبوونه‌وه‌که‌ی لۆزان ڕێککه‌وتن که له داهاتوویه‌کی نزیکدا درێژه به گفتوگۆکانی خۆیان بده‌ن.
لاورۆف له درێژه‌دا زیادی کرد که لایه‌نه‌کانی ئاماده بوو له دانوستانه‌که بابه‌تی سرنج ڕاکێشیان ورژاند، هه‌روه‌ها هه‌موویان یه‌ک ڕا بوون که ده‌بێت هه‌رچی زووتره دانوستانه‌کانی ڕه‌وتێکی سیاسی له سووریا ده‌ست پێ‌بکات.
ئه‌و هه‌ر وه‌ها له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا که دوێنێ له لۆزان به‌ڕێوه چوو، وتی: له‌م کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین گه‌ڵاڵه لێکدرایه‌وه و ڕێککه‌وتن کراوه که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کانی سووریا درێژه به په‌یوه‌ندییه‌کان و دانوستانه‌کان له داهاتوویه‌کی نزیکدا بدرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا ڕایگه‌یاند که کۆبوونه‌وه‌که زۆر باش بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که ناکۆکی بیر و بۆچوونه‌کان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خرایه ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕا و بۆچوونی نوێ باسی لێکراوه.
جان کری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کردووه که دانوستانه‌کانی داهاتوو سه‌باره‌ت به سووریا ڕۆژی دووشه‌مه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که بڕێک سه‌رچاوه له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی لۆزان به بێ ئه‌وه‌ی به هیچ ده‌رنجامێکی هاوبه‌ش بگات هه‌واڵیان داوه. شایانی باسه که له‌م کۆبوونه‌وه‌دا جگه له ئه‌مریکا و ڕووسیا، وڵاتانی ئێران، عێراق، میسر، ئه‌ردۆن، قه‌ته‌ر، سعوودییه و تورکیا به‌شداریان کرد بوو.
Your Comment