AP ١٤٠٥ گوڵان ٣ ٠٤:٥٧

پزشکیان: گەمارۆدان و پێشێل کردنی بەڵێنی ئەمریکا دانوستانی وەستاندووە

پزشکیان: گەمارۆدان و پێشێل کردنی بەڵێنی ئەمریکا دانوستانی وەستاندووە

سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوەڕۆکی بڵاوکردەوە و وتی: پێشێلکردنی بەڵێن و گەمارۆدان و هەڕەشەکانی کۆسپی سەرەکین لەبەردەم دانوستانی ڕاستەقینەدا، جیهان شاهیدی قسە فێڵبازانە و دژبەیەکەکانی ئێوەیە لە نێوان ئیدیعا و کردەوەکانتاندا”.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە بڵاو کردنەوەی ناوەڕۆک لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پێشوازیی لە وتووێژ و ڕێککەوتن کردووە و پێشوازی لێ دەکات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێشێلکردنی بەڵێن و گەمارۆدان و هەڕەشە کۆسپی سەرەکین لە بەردەم دانوستانی ڕاستەقینەدا، جیهان شاهیدی قسە فێڵبازانە و دژبەیەکەکانی ئێوەیە لە نێوان ئیدیعا و کردارەکانتان.

News ID 59318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha