بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدالیای شەرەفی لۆژیۆن دۆنۆری (بە فەڕەنسی: Ordre national de la Légion d'honneur) بەرزترین پلەی شەرەفی فەرەنسایە، لەلایەن ناپلیۆن بۆناپارتەوە لە ١٩ی ئایاری ١٨٠٢ دامەزراوە.
نادیە موراد کچێکی کوردی ئێزدیە خەڵکی گوندی کوجۆی سەر بە شەنگال لە پارێزگای مووسڵە. یەکێکە لە قوربانیانی دەستی داعش.
ئەو کچە لە ساڵی ٢٠١٨دا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا، لەگەڵ دێنیس موکوێگێ، بەهۆی بەرەنگاری دژی توندوتیژی و گێچەڵی سێکسی و بەکارهێنانی وەک چەک لە شەڕەکاندا.


Your Comment