بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمریکای دەستدرێژکار ئاگربەستی پێشێل کرد و دەستی دایە چەتەیی دەریایی و بە تەقەکردن لە کەشتییەکی بازرگانی ئێرانی لە ئاوەکانی دەریای عومان و لەکارخستنی سیستەمی کەشتیوانییەکەی بە ناردنی ژمارەیەک لە دەریاوانی تیرۆریستی خۆی بۆ سەر سەکۆی کەشتییەکە ئاگربەستی شکاند.
ناوبراو زیادی کرد: هۆشداری دەدەین کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم زووانە وەڵامی ئەم چەتەیی و دەستدرێژییە سەربازییەی سوپای ئەمریکا دەدەنەوە و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.
Your Comment