AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٩ ١٧:٥٥

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران : هێشتا تاران وڵامی پێشنیارەکانی ئەمریکای نەداوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران : هێشتا تاران وڵامی پێشنیارەکانی ئەمریکای نەداوەتەوە

بەیاننامەی نووسێنگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەبارەت بە دوایین دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی سەپێندراوی سێیەم بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران ڕایگەیاند:
نەتەوەی ئازای ئێران؛ هەروەک لە بەیاننامەی پێشووتردا ڕامانگەیاند، دوای شکستی دوژمنان کە هێرشیان دەکردە سەر ئێرانی ئازیزمان لە بەرەکانی شەڕی سەربازیدا، لەگەڵ بەرخۆدانی مێژوویی و بێهاوتای گەل و هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان، لە دەهەمین ڕۆژی شەڕدا، ئەمریکییەکان دەستیان کرد بە ناردنی پەیام و داوای ئاگربەست و دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە ئەوان خۆیان دەستیان پێکردبوو؛ لە چلەمین ڕۆژی شەڕەکەدا و بە ڕاگەیاندنی فەرمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە قبووڵکردنی پلانی ١٠ خاڵیی ئێران وەک چوارچێوەی دانوستان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، کۆماری ئیسلامی ئێران بە نێوەندگیری وڵاتی دۆست و برا، پاکستان ئەم دانوستانانەی لە ئیسلام ئاباد قبوڵ کرد.

ئەم دانوستانانە بۆ ماوەی ٢١ کاتژمێر بەبێ وەستان بەردەوام بوون و شاندی ئێران بەوپەڕی بێمتمانەیی بە ئەمریکا، بە جیددی و دەستپێشخەرییەوە داواکارییەکانی گەلی ئێرانیان بەرزکردەوە و بەدواداچوونیان بۆ کرد.

سەرەڕای ئەوەی دوژمن پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، ڕەزامەندی با چوارچێوەی پلانی ١٠ خاڵیی ئێران دەربڕیوە، داخوازی نوێ و تەماحی خستە ڕوو، کە لەگەڵ هەڵوێستی پتەوی شاندی ئێران بەرەوڕوو بووەوە، کە درکیان بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوانی هێزی شەڕڤانانی لە مەیدان و وریایی خەڵکی ئامادەبوو لە گۆڕەپانەکەدا، سازش ناکات هەڵوێستەکانی بە هەر شێوەیەک بێت؛ هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەم قۆناغەی دانوستانەکان بەبێ دەرئەنجامێکی ڕوون کۆتایی پێهات و بەردەوامییەکەی دواخرا بۆ کاتێکی تر کە دوژمن واز لە خۆپەرستی دەهێنێت و بەگوێرەی واقیعەکانی مەیدان لەبەردەم ئێرانێکی سەرکەوتوو و سەربەرزدا داواکارییەکانی خۆی هەموار دەکاتەوە.
له چەند ڕۆژی ڕابردوودا به هاتنی فەرماندەر سوپای پاکستان بۆ تاران وەک ناوبژیوان لا دانوستانەکاندا، پێشنیاری نوێ له لایەن ئەمریکییەکانەوه خراوەتەڕوو، که کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێی دەکات و هێشتا وەڵامی ناداوەتەوه .
لێرەدا، بە میللەتی مەزنی ئێران، جەنگاوەرانی مەیدان، و خەڵکی ئازا و بوێری ئامادەبوو لە گۆڕەپان و شەقامەکانی شار و گوندەکانی وڵات ڕادەگەیەنین کە تیمی دانوستانکاری ئێران، کە پشت بە خودای مەزن و بە پشتیوانیی گەل چووەتە بەرەکانی شەڕی سیاسی، ئیرادەی پۆڵایین، و هێزی چەکی ئاگرینی جەنگاوەران، بۆ چەسپاندنی جێی سەرنج و سەرکەوتنە مێژووییەکانی نەتەوەی ئێران لەم شەڕە ناڕەوا سەپێندراوەدا، سازش ناکات، پاشەکشە ناکات و بە هەموو توانای خۆیەوە بەرگری لە بەرژەوەندی و نیگەرانییەکانی نەتەوەی ئێران و پاراستنی ئەو خوێنە ئازیز و بەنرخەی کە لەم شەڕەدا بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و شەرەف و شانازی ئێران ڕژا، بەتایبەتی خوێنی پاکی ڕێبەری ئازیزتر لە گیانی ئێمە.
یەکێک لە پێشمەرجە جەوهەریەکانی قبووڵکردنی ئاگربەستی کاتی لەلایەن ئێرانەوە، وەستاندنی تەقە بوو لە هەموو بەرەکان بە لوبنانەوە، کە دوژمنی زایۆنی هەر لە سەرەتاوە بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر وڵاتی لوبنان و حیزبوڵای قارەمان پێشێلی کرد.
لەسەر پێداگری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕژێمی زایۆنی ڕازی بوو بە ئاگربەست لە لوبنان و بڕیار درا کە ئەگەر دوژمن لە هەموو بەرەکاندا ڕێز لە ئاگربەست بگرێت، گەرووی هورمز بە شێوەیەکی کاتی و مەرجدار تا کۆتایی قۆناغی ئاگربەست بکرێتەوە، تەنیا بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان نەک کەشتییە سەربازییەکان و کەشتییە مەدەنییەکانی وڵاتانی شەڕکەر، بە کۆنترۆڵ و مۆڵەتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئەو ڕێگایەی کە ئێران دیاریی کردووە.
بە سەرنجدان بەوەی کە زۆرینەی کەرەستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس لە ڕێگەی تێپەڕبوونی کەشتییەکانەوە بە گەرووی هورمز دابین دەکرێت و ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچەی کەنداوی فارس. ئێران بڕیارە چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بکات تا ئەوکاتەی شەڕەکە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە کۆتایی پێدێت و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا بەدی دێت.
ئەمەش بە وەرگرتنی زانیاری تەواو لە کەشتییە تێپەڕەکان و دەرکردنی مۆڵەتی تێپەڕین بەپێی ڕێسا ڕاگەیەندراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ مەرجەکانی شەڕ و خەرجکردنی تێچووی پەیوەندیدار بە خزمەتگوزارییەکانی ئاسایش، سەلامەتی و ژینگەپارێزی و لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاندووە جێبەجێ دەکرێت.
هه ڕوه ها تا دوژمن به نیازی به کارهێنانی شێوازەکانی وەک گەمارۆدانی دەریایی بێت، کۆماری ئیسلامی ئێران به پێشێلکردنی ئاگربەستی دەزانێت و پێش به کرانەوەی گەرووی هورمز ده گرێت.

News ID 59277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha