بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێنجەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە تورکیا لەگەڵ دوکتور سەعید خەتیبزادە، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.
لەم دیدارەدا کە ئەمڕۆ هەینی 28ی خاکەلێوە لە پێنجەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا لە تورکیا بەڕێوەچوو؛ نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر سەعید خەتیبزادە، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری کۆبووەوە و ئەوانیش پێداچوونەوە و گفتوگۆ و بیروڕایان لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و هەروەها دوایین ڕووداوەکانی شەڕەکە کردەوە.
لەم دیدارەدا لایەنەکان جەختیان لە گرنگی درێژەدان بە ئاگربەست و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و ڕێگریکردن لە گرژییەکان و هەروەها دووبارەبوونەوەی شەڕ و چەسپاندنی ئاشتەوایی و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکی دیکەی ئەم دیدارە دیپلۆماسییە بوو لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا، کە هەردوولا جەختیان لە پتەوکردن و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکات.
Your Comment