AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٨ ١١:٤٧

بەرپرسێکی هەواڵگریی ئەمریکا: توانی درۆنی و مووشەکی ئێران هەر وەک خۆی ماوەتەوە

بەرپرسێکی هەواڵگریی ئەمریکا: توانی درۆنی و مووشەکی ئێران هەر وەک خۆی ماوەتەوە

بەرپرسێکی هەواڵگریی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە توانای مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران دوای دەستدرێژی سەربازیی واشنتۆن و ڕژێمی زایۆنی وەک خۆی ماوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمس ئادەمز، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا، دانی بەوەدانا کە ئێران هێشتا هەزاران مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری هەیە کە دەتوانن هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی هاوپەیمانانی ئێرانیش لە سەرەتای شەڕی تارانەوە سەدان ئۆپەراسیۆنیان لە دژی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە ئەنجام داوە.

ئەم دانپێدانانە لەلایەن ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە ئەمریکییە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەندین جار بە درۆ پاگەندەی ئەوەی کردووە کە توانا سەربازییەکانی تاران بە لە شەڕی ئێراندا لەناوچوون.

ڕاپۆرتێکی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە زۆرێک لە شوێنی هەڵدانی مووشەکی زیانلێکەوتووی ئێران دەتوانرێت چاکبکرێنەوە یان لە شوێنی ژێر زەویدا بشاردرێنەوە.

News ID 59263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha