بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ "العربی الجدید"، ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچە، کۆمیتەیەک بۆ توێژینەوە لەبارەی ئامانجگەلێک کە هێرشیان کراوەتە سەر، پێک بێنێت.
ناوبراو بە جەخت لەوەی کە هێرشەکانی ئێران تەنیا بۆ سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچە بووە، ڕاشیگەیاند: تا ئێستا ئێران هیچ ناوچەیەکی مەدەنی یان نیشتەجێی لە وڵاتانی ناوچە نەکردۆتە ئامانج و پێدەچێت ئیسرائیل بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی تاران و وڵاتانی ناوچە لە پشت هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی ناوچە بێت.
عێراقچی هوشداریشی دا: ئەگەر دامەزراوەگەلی وزەی ئێران بکرێتە ئامانج، ئێمەش دامەزراوە کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە ناوچەدا دەکەینە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تاران بۆ پێکهێنانی کۆمیتەی توێژینەوەی ناوچەیی لەبارەی ئامانجە هێرش بۆ کراوەکان، هوشداری دا: لە ئەگەری کرانە ئامانجی دامەزراوەگەلی وزەی ئێران، دامەزراوەکانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج.
News ID 58897
Your Comment