بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان درێژەی بە قسەکانی دا: ئەم شورایە بە یارمەتی خودا ڕێبازی ئیمام خومەینی ڕێبەری ئازیز و هەموو حەقیقەتخوازانی جیهان بە هێزەوە درێژە پێدەدات.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان هەنگاوی بەهێز دەگرنەبەر بۆ چەقاندنی مۆڵگەکانی دوژمن و وەک هەمیشە دوژمن نائومێد دەکەن.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ موسڵمانان بە سەر کافرەکاند ، جەختی لەوە کردەوە: شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕش، شەهیدبوونێک بووکە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە تێکۆشان و هەوڵدان و قوربانیدان و بەئاگابوونەوە و شەڕ دژی ستەمکاران بەدیهات و خوای گەورە ڕۆحی بەرزی بەرێزیان شاد بکات.
Your Comment